Monday, December 19, 2011

سه‌رۆكى كوردستان له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى دارایى عیراقى فیدراڵ كۆده‌بێته‌وه‌


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 19/12/2011 به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌ددین له‌گه‌ڵ به‌رێزان ساڵح موتڵه‌گ جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و رافع عیساوى وه‌زیرى دارایى عیراقى فیدراڵ كۆبووه‌وه‌.




  له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كۆمه‌ڵێ ته‌وه‌ر تایبه‌ت به‌ بارودۆخی گشتی عێراق، به‌ تایبه‌تی پرۆسه‌ سیاسیه‌كه‌ی و ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی كه‌ دووچاری بوه‌ته‌وه‌ و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌كه‌دا تاوتوێكران و بڕیاریشدرا درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كان بدرێ و بۆ ده‌رچوونیش له‌و ته‌نگژه‌یه‌ هه‌وڵده‌درێ به‌م نزیكانه‌ كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی فراوان ساز بدرێ.

No comments:

Post a Comment