سەرۆك بارزانی لەبارەی ئەو رەفتارەی بەرامبەر هەریەكە لەجێگرانی سەرۆك كۆمار و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق كراوە، دڵگرانی و نیگەرانی خۆی دەربڕی، ئەمەش پەیامەكەی سەرۆك مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستانە: | 
|
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
ئه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 18/12/2011 له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا روویدا جێی نیگه‌رانییه‌كی زۆره، كه به شێوه‌یه‌كی نابه‌رپرسیارانه و نه‌شیاوانه ره‌فتار له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان هه‌ردوو جێگری سه‌رۆك كۆمار خزیر ئه‌لخوزاعی و تارق هاشمی و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ساڵح ئه‌لموتڵه‌گ و وه‌زیری دارایی رافع ئه‌لعیساویدا كرا‌و بۆ چه‌ند كاتژمێرێك رێگه‌یان نه‌درا سه‌فه‌ر بكه‌ن، ئه‌مه‌یش هه‌رگیز قبووڵ ناكرێت، كه گوتراوه ئه‌وه‌ی ڕووی دا له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی بووه.
پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری له وڵات‌دا به‌رپرسیاریه‌تی هه‌مووانه، پێویسته هاریكار بین له‌پێناوی ئه‌وه‌ی هیچ بۆشاییه‌كی ئه‌منی پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا روونه‌دات و ناشبێت كه‌مته‌رخه‌می به‌رانبه‌ر به تیرۆر بكرێت، به‌ڵام هاوكات نابێت لایه‌نی ئه‌منی تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت بكرێت یان بۆ ئامانجی دیكه به‌كاربهێنرێت، به‌ڵكو پێویسته بۆ قه‌زا به‌جێ بهێڵرێت تاوتوێی بكات و بڕیاری له‌باره‌وه ده‌ربكات.
زۆر به داخه‌وه ره‌وشه‌كه به‌ره‌و ته‌نگژه‌بوونی توند ده‌چێت و شه‌راكه‌ت له حوكمدا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دایه، بۆیه داوا له هه‌موو هێزو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م هه‌نگاو به‌ره‌و نیازپاكی و لێبورده‌یی بنێن و چاو به هه‌ڵوێسته تونده‌كاندا بخشێننه‌وه‌و بۆ ئه‌و رێككه‌وتننامانه بگه‌ڕێنه‌وه كه ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی پارساڵمان له‌سه‌ر بنیات نابوو له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه شه‌راكه‌ت.
له پێناوی گه‌ڕاندنه‌وی وڵات به‌ره‌و رێڕه‌وی كاری هاوبه‌ش و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه. پاش راوێژكردن له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار، داوای به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی به‌په‌له ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له داڕمان رزگار بكه‌ین و وڵاتیش له نه‌هامه‌تی دوور بخه‌ینه‌وه.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
19/12/2011
No comments:
Post a Comment