Saturday, December 3, 2011

سەرۆك بارزانی لەرێگای فەیسبووكەوە: فەرهەنگی پێكەوەژیان پبارێزن


دوای راگەیاندنی پەیامی ئاشتیانە و بانگەوازەكەی بۆ پارێزگاریكردن لە فەرهەنگی پێكەوەژیان و رێزگرتن و قبوڵكردنی یەكتری لەبەرامبەر رووداوەكانی زاخۆ، بەسەدان كۆمێنت لە ئەكاونت و پەیامەكەی سەرۆك بارزانی نووسراوە، كە زۆربەیان داوا لەسەرۆك بارزانی دەكەن رێگە نەدات پێكەوەژیان لە كوردستان بكەوێتە مەترسییەوە.



    لە كۆمێنتی هاووڵاتیاندا وێڕای رێز و خۆشەویستی نیشاندان بۆ سەرۆك بارزانی و هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ پتەوكردنی پایەكانی ئاشتی كۆمەڵایەتی و سیاسی، ئاماژەیان بەوە كردووە، ئەم ڕووداوانە زۆر نەخوازراون و پێویستە بەیاسا مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.
    زۆربەی خەڵكی كوردستان لەرێگای كۆمێنتەكانیان بۆ رێزدار سەرۆك بارزانی، داواكاری ئەوەن رێگەنەدرێت ئەو پێكەوەژیانەی لە كوردستان بووەتە شانازییەكی گەورە بۆ گەلی كوردستان ڕووبەڕووی هەڕەشە نەبێتەوە.

No comments:

Post a Comment