Saturday, December 3, 2011

مەسرور بارزانی: با هەموو لایەك بە هەستێكی بەرپرسیاریانەوە رەفتار بكەین و رێگا نەدەین كولتووری پێكەوەژیان و خۆشەویستی بشێوێندرێت


بەڕێز مەسرور بارزانی لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك پرۆتستۆی كارە نەخوازراوەكانی شاری زاخۆو دەوروبەری دەكات.



   بەڕێز مەسرور بارزانی لە ئەكاونتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، داوا لە جەماوەری كوردستان بەگشتی و شاری زاخۆو دەوروبەری دەكات، هەموو لایەك پابەندی یاسابن و دووربن لەو كارە نەخوازراوانەی كە دوێنێ لەو دەڤەرە روویانداوە، ئەمەش دەقی وتەی بەڕێزیانە:
   لەگەڵ پرۆتستۆكردنی ئەو كارە تێكدەرانەی لە شاری زاخۆو دەوروبەری روویاندان هیوادارم هەموو لایەك بە هەستێكی بەرپرسیاریانەوە رەفتار بكەین و رێگا نەدەین كولتووری پێكەوەژیان و خۆشەویستی بشێوێندرێت. پێویستە رێز لە ئازادی بەهەموو شێوەكانی بگرین و هەموو لایەكمان ملكەچی یاسا بین.

No comments:

Post a Comment