دوينئ سێشه‌ممه 6/12/2011 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به جیاوازی ئایدلۆژیاو نه‌ته‌وه و ئایین و بۆچوونی سیاسییه‌وه كۆبووه‌وه و راستی بارودۆخه‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری زاخۆ و هه‌ندێ ناوچه‌ی پارێزگای دهۆكی روونكرده‌وه. | ![]() |
له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی وێرای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و هێرشانه‌ی كرانه سه‌ر شوێنه گه‌شتوگوزارییه‌كان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو و زیانی به ناوبانگی هه‌رێمی كوردستانی گه‌یاندووه و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئازادی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان مایه‌ی شانازی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه و بۆ پاراستنی پێكه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینش خه‌باتێكی زۆری كردووه و داوای له هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان كرد كه له ڕووی هه‌ر هه‌وڵێك بوه‌ستن كه بییه‌وێ شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان تێكبدات و پێكه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی له هه‌رێمدا بخاته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌روا داوی لێ‌كردن كه به‌شداربن له سه‌رخستنه‌وه‌ی كاری ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه له لایه‌ن به‌رێزیانه‌وه پێكهێنراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م بارودۆخه‌و كاری جدیش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م رووداوه دووباره نه‌بێته‌وه چونكه ئه‌مه له قازانجی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه و له زه‌ره‌ری هه‌موو كوردستانه.
سه‌رۆك بارزانی روونیشیكرده‌وه كه بڕیار بوو هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌شداربن و به شێوه‌یه‌كی فه‌رمیش بانگهێشت كرابوون، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون به‌شداری بكه‌ن. حه‌زده‌كرا ئه‌وانیش به‌شدار بن بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له دیدی ئه‌وانیش بگیرێ، به‌ڵام كه به‌شدار نه‌بوون ئه‌وه خۆیان ئازادن له‌و بڕیاره‌ی كه وه‌ریانگرتووه و هیوای خواست كه راگه‌یاندن خۆی هێور بكاته‌وه‌و له تۆمه‌تباركردنی هیچ كه‌س و لایه‌نێك په‌له نه‌كات، چونكه ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه پێكهاتووه هه‌موو شته‌كان به به‌ڵگه ده‌خاته ڕوو و ئیتر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك خه‌تا بار بێت ده‌درێته دادگا‌و سزای خۆی وه‌رده‌گرێ و ئه‌نجامه‌كانیش به‌و په‌ڕی شه‌فافیه‌ته‌وه راده‌گه‌یه‌نرێ.
بوونی جیاوازی سیاسی شتێكی سرووشتییه، به‌ڵام كه كار بگاته ئه‌وه‌ی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه ژیانی برایانه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه ئه‌وه نابێ بێ ده‌نگ بین.
ئێمه‌ی گه‌لی كوردستان پێكه‌وه ده‌ژین و شانازیش به مێژووی پێكه‌وه ژیانی خۆمان ده‌كه‌ین و گشت گه‌لانی جیهانیش به‌و پێكه‌وه ژیانه‌ی ئێمه سه‌رسامن، ئیتر چۆن بوار بدرێت به هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بێت ئه‌و مێژووه بشێوێنێ و له‌كه‌داری بكات، راسته هه‌ندێ شت هه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه ده‌بێ به پێی یاسا و شه‌رع رێكبخرێ نه‌ك به په‌نا بردنه به‌ر توندوتیژی.
لای من ئایین ئه‌خلاقه و ئامۆژگاریكردنه، بۆیه پێویسته مامۆستایانی ئایینی رۆڵی به‌رچاوی خۆیان بگێرن و چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستانیش ده‌بێ له سه‌رووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حزب و لایه‌نه‌كان بێ كه ده‌بێ به هه‌موو لایه‌كمان بیپارێزین.
ئه‌مه‌و له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئاماده‌بووی كۆبوونه‌وه‌كه دیدوبۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كان خسته‌ڕوو و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه ئامانج له‌و رووداوانه ناشرین كردنی وێنه‌ی گه‌لی كوردستان بووه له ده‌ره‌وه و دروستكردنی پشێوییه‌ك بووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌شتی نا ئه‌ساسی مژول بكه‌ن و زه‌مینه‌ی كاری هاوبه‌شیش تێكبدرێ كه له‌م دواییه‌دا هاتبووه ئاراوه و هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌شیان به كارێكی پێویست زانی و تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه ژیانی برایانه‌ی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیشیان به هێلی سوور دانا‌و ته‌ئكیدیشیان له‌وه‌كرده‌وه كه نابێ پشێوی بخرێته ناو هه‌رێم چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مه روویدا هه‌رێم لاواز ده‌بێته‌وه و وڵاتانی جیهانیش ئه‌و پشتگیرییه‌ی لێ ناكه‌ن كه پێشتر ده‌یانكردو كۆكیش بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ پشتیوانی له‌و لێژنه تایبه‌تیه بكه‌ن كه سه‌رۆك بارزانی بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كان پێكی هێناوه و پێداگیریشیان له‌وه‌كرد كه پێگه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم ده‌بێ بێنه پاراستن و هه‌موو لایه‌كیش عیبره‌ت له‌و رووداوه تاڵه وه‌رگرن بۆ ئه‌وه‌ی دووباره نه‌بێته‌وه.
No comments:
Post a Comment