به ناوى خواى مه‌زن و دلۆڤان
به‌داخه‌وه دواى نیوه‌ڕۆى رۆژى هه‌ینى 2/12 به‌هاندانى چه‌ند مامۆستایه‌كى ئایینى ژماره‌یه‌ك گه‌نج هه‌ڵساون به چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كى تێكده‌رانه و دروستكردنى ئاڵۆزى له ناو شارى زاخۆ و په‌لامارى چه‌ند شوێنێكى گه‌شت و گوزاریان داوه به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى سه‌ر به برا مه‌سیحى و ئێزیدییه‌كانن كه وا پێده‌چێت ئه‌م كاره به پێى به‌رنامه‌یه‌ك ئه‌نجامدراوه كه پێشتر بۆى دارێژراوه و دواى ئه‌م ئاڵۆزییه‌ش هه‌مدیسان به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك وه‌ك كاردانه‌وه په‌لامارى چه‌ند باره‌گایه‌كى یه‌كگرتوویان داوه. كه ئه‌مه‌ش به هه‌مان شێوه كارێكى ناره‌وایه.
هێزه‌كانى ناوخۆ هه‌وڵێكى زۆریان دا بۆ ئه‌وه‌ى كۆنترۆڵى ئاڵوزى و ئاژاوه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام پێیان نه‌كرا بۆیه من له كاتێكدا ئیدانه‌ى ئه‌م هه‌موو كرده‌وه نامرۆڤانه و نایاساییانه ده‌كه‌م ، داوا له خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌م كه پێكه‌وه ژیانى نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و مه‌زهه‌بى بكه‌نه ئامانجى سه‌ره‌كى خۆیان و رێز له‌و پێكه‌وه ژیانه بگرن كه ساڵه‌هاى ساڵه به‌شێك بووه له كه‌لچه‌رى گه‌لى كوردستان كه ئه‌مرۆ بۆه‌ته جێى رێزى هه‌موو وڵاتانى جیهان.
بۆ رێگه‌گرتنیش له دووباره بوونه‌وه‌ى هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كى نایاسایى هاوشێوه‌ى رۆژى هه‌ینى بڕیارم دا به‌پێكهێنانى لێژنه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه و وه‌رگرتنى رێوشوێنى یاسایى به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌و تاوانانه هه‌ڵساون و به توندترین شێوه‌ش بێنه سزادان .
پاراستنى پێكه‌وه ژیانى برایانه‌ى نێوان پێكهاته‌كانى كوردستان ته‌نها ئه‌ركى حكومه‌تى هه‌رێم نییه، به‌ڵكو ئه‌ركى هه‌موو خه‌ڵكى كوردستانه كه پێویسته پارێزگارى لێبكه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك رێنه‌ده‌نه هیچ كه‌س و لایه‌نێك كه ئه‌م پێكه‌وه ژیانه تێك بده‌ن و به‌هه‌ر به‌هانه‌ێكى جۆراوجۆریش بێت ره‌وشى ئارامى و سه‌روه‌رى یاسا له هه‌رێم پێشێل بكه‌ن. ته‌ئكیدى ده‌كه‌مه‌وه كه به هه‌موو توانایه‌كه‌وه به‌رگرى له ئازادى و پێكه‌وه ژیان و مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان ده‌كه‌م.
مسعود بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
3/12/2011
No comments:
Post a Comment