ووته‌بێژێك له وه‌زاره‌تی ناوخۆوه
رێكه‌وتی 2- 12 له دوای نیوه‌رۆ چه‌ند كه‌سانیكی یاسا شكین هه‌ڵساون به چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تێكده‌رانه‌و دروستكرنی ئاڵۆزی له ناو شاری زاخۆ ، و هێرشیان كردۆته سه‌ر چه‌ند دوكان و شوێنێكی گشتی. ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناو خۆ ئیدانه‌ی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی ده‌كه‌ین وه‌له سه‌ر فه رمانی به رێز سه‌رۆكی هه‌رێم بریار درا به پێك هێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به مه‌به‌ستی لێكۆلینه‌وه و وه‌رگرتنی رێ‌و شوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه به‌و كاره هه‌ڵساون، و ئه‌گه‌ر هه‌ر ناره‌زایی و تێبینیه‌ك له سه رهه‌ر بابه‌تێك هه‌بێت ده‌كرێت له رێگای دایالۆك و گفت‌و گۆ چاره‌سه‌ر بكرێت به پی َی یاسا. پێویسته هه‌موو لایه‌ك هێمنی بپارێزن و هه‌موو جۆره كرده‌وه‌یه‌كی توند‌و تیژی و یاسا شكین مه‌حكوم ده‌كه‌ین و رێگا ناده‌ین ره‌و شی ئارامی و سه روه‌ری یاسا له هه‌رێمی كوردستان پێشێل بكرێت به هه‌ر به‌هانه‌یه‌كی جۆراو جۆر بێت.
ووته‌بێژی فه رمی وه‌زارتی ناوخۆ
No comments:
Post a Comment