لەدیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان لەگەڵ كەناڵی ئاسمانی جەزیرە، تیشك دەخاتە سەر چەندین مەسەلەی گرنگ و هەستیاری ئەمڕۆی گۆڕەپانی سیاسی ئێراق و ناوچەكەو ئاماژە بەچەندین بابەتی دیكەی هەنووكەیی ناوخۆی كوردستان و ئێراق دەدات، ئەمەش دەقی دیمانەكەی بەڕێزیانە: | ![]() |
پرسیار: لەمەسەلەی تاریق هاشمییەوە دەستپێدەكەین كە ئێستا لەهەرێمی كوردستاندایەو ئەنجوومەنی باڵای دادوەری داوای دەستگیركردنی كردووەو نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی ئێراقیش داوای ڕادەستیكردنی دەكات، ڕادەستنەكردنەوەی لەلایەن ئێوەوە ڕەتكردنەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی دادوەرییە؟ چۆن ئەو مەسەلەیە شیدەكەنەوە؟
سەرۆكی كوردستان: ئێمە بەدوولایەن سەیری ئەو مەسەلەیە دەكەین لایەنێكی قەزایی ولایەنێكی سیاسی، لەلایەنە قەزاییەكە پێویستە لایەنی دادوەری قسەی خۆی بكات وهەموو لایەك پێویستە بەبڕیاری دادگا پابەند بن، لەڕووی سیاسیشەوە پێویستە هەموولایەك لێی بكۆڵینەوە لەكۆبوونەوەیەكی سەركردە سیاسییەكان بۆ ئەوەی چارەسەرییەكی بۆ بدۆزینەوە چونكە گرفتەكە گرفتێكی ترسناكی سیاسییە بۆیە پێویستە جیاكاری لەنێوان هەردوولادابكرێ.
پرسیار: هاشمی لەماوەی ڕابردوودا ئەوەی ڕاگەیان ئەو بۆتە ئامانج لەلایەن مالیكییەوە ئەو و سەركردەكانی دیكەی سوننەو هۆشداریی ئەوەشی دا كەئەوجارە نۆرەی سەركردایەتییەكانی كوردستانە دوای ئەو،ئایا مەترسیی ئەوە هەیە یەك لایەن بەتاكڕەوی حوكمی ئێراق بەڕێوە ببات جا نووری مالیكی بێت یان كەسێكی دیكە؟
سەرۆكی كوردستان: ئەگەر هەر نییەتێك بۆ ئەو ئاراستەیە هەبێت پێویستە هەموولایەك بەیەكڕیزی لەدژی ئاراستەی لەمجۆرە بوەستین چونكە ئەوە واتای كۆتاییهاتن وڕووخانی ئێراقە.
پرسیار: لەو ماوەیەدا دەستپێشخەرییەكتان پێشكەشكرد بۆ كۆتاییهێنان بەقەیرانی ئێستای ئێراق وپێشەنگی ئەو مەسەلەیە بوون بە بەستنی گۆنگرەیەكی ئێراقی بەپەلەو توركیاش پاڵپشتیی كردن بۆ دەرچوون لەو قەیرانە، لایەنە ئێراقییەكان چۆن پێشوازییان لەم دەستپێشخەرییە كرد؟
سەرۆكی كوردستان: بەدیدی من ئێستا ئێمە لەترسناكترین قەیرانی سیاسیدا دەژین كەئێراق پێیدا تێدەپەڕێت لەوەتی ڕووخانی رژێمی پێشووەوە،بەڵێ دەستپێشخەریی زۆر پێشكەشكران ولەڕاستیشدا من داوام نەكرد ئەو كۆبوونەوەیە لەهەولێر بكرێت من گوتم با گردبوونەوەیەكی نیشتیمانی هەبێت جا لەهەر شوێنێك ڕێككەوتنی لەسەر بكرێت وبرایان لەسەری ڕێكبكەون ئێمە پاڵپشتییان دەكەین بەڵام ئەگەر ئەوان پێیان باش بوو ئەم گردبوونەوەیە لەهەولێر بكرێت ئێمە ئامادەین بۆ پێشكەشكردنی هەموو شێوەیەكی هاوكاری،گرنگ ئەوەیە كۆبوونەوەكە بكرێت وسەركردە سیاسییەكان ئامادەی بن بۆ قسەكردن لەبارەی ئەو قەیرانەو دەرچوونی ئێراق لەوقەیرانەی كەلەڕاستیدا قەیرانێكی ڕاستەقینەی ترسناكە.
پرسیار: ئەیاد عەللاویی سەركردەی لیستی ئێراقییە دەوڵەتی یاسای لەبەردەم 3 هەڵبژاردە دانا كە هاوبەشیی نیشتیمانی یان گۆڕینی مالیكی یانیش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، چۆن سەیری ئەو خاڵە دەكەن و ئایا ئێراق گەیشتە ئەو ئاستەی لایەنێك لایەنەكەی بەرامبەری بخاتە بەردەم هەڵبژاردەی دیاریكراو؟
سەرۆكی كوردستان: ئەو قەیرانە هەڕەشە لە جەوهەری شەراكەتی نیشتیمانی دەكات بۆیە من دەڵێم ئەمە قەیرانێكی ترسناكەو پرۆسەی سیاسی لەژێر هەڕەشەی ڕووخاندایە بۆیە ئێمە جارێكی دیكە داوای گرێدانی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی سەركردە سیاسییەكان دەكەین بۆ ئەم پرسە،ئێستا ناكرێ هەڵبژاردەو مەرجی پێشوەختە هەبێت بەڵام زۆر پێویستە چاو بەبارودۆخی ئێستاو پرەنسیپی شەراكەت بخشێنرێت چونكە ئەو پرەنسیپە بەڕاستی لەهەڕەشەدایە.
پرسیار: لیستی ئێراقییەو هەندێ لایەنی ڕەوتی سەدر داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان كرد ئایا ئێوە ئەو هەڵبژاردەیەتان لا قبووڵە؟
سەرۆكی كوردستان: ئەگەر ئەم كۆبوونەوەیە شكستی هێنا بێگومان پێویستە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت.
پرسیار: لەوتارەكەتاندا لەپارێزگای دهۆك ئاماژەتان بەوە دا ئێوە وەكو كورد ئەگەر هەر شەڕێكی تایفەگەری ڕوویدا بەبێ لایەنی دەوەستن،ئایا ئێوە مەترسیتان لەهەڵگیرسانی ئەم شەڕە هەیە؟
سەرۆكی كوردستان: خوانەخواستە،بەڵێ ئێمە مەترسیمان لەوبارەیەوە هەیەو ئێستاش دەیڵێم ئەگەر خوانەخواستە شەڕێك یان ململانێیەكی تایفەگەری ڕوویدا ئێمە نابینە لایەنێك لێی بەڵام ئێمە لایەنێكین لە ناكۆكییە سیاسییەكان.
پرسیار: ئەگەر خوانەخواستە ئەو شەڕە ڕوویداو لایەنی كوردی بەبێلایەنی وەستا ئەمە واتای ئەوەیە ئەو شەڕە كاریگەریی بەسەر لایەنی كوردی وهەرێمی كوردستاندا نابێت؟
سەرۆكی كوردستان: ناكرێ بڵێین ئەوەی لەبەغدا ڕوودەدات كاریگەریی بەسەر هەرێمی كوردستانەوە نابێت، هەر شتێك لەبەغدا ڕووبدات كاردانەوەی بەسەر هەرێمی كوردستاندا دەبێت بەڵام ئێمە هەموو هەوڵێكدەدەین بۆ ئەوەی ناكۆكیی تایفەگەری ڕوونەدات چونكە ئەمە شتێكی زۆر ترسناكە وئێراق دەخاتە بەردەم پرۆسەیەكی خوێناویدا بۆیە ئەمە لەبەرژەوەندیی ئێراقدا نییە وپێموایە هەموو برایانی شیعەو سوننە ئەم ڕاستییە دەزانن بۆیە ئێمە ئەو ئەگەرە بەدوور نازانین وئەم ئەگەرە لەبەرچاوە.
پرسیار: بابێینە سەر پرسی هەرێمەكان وفیدراڵیزم،جاران لەم پرسەدا هەرێمی كوردستان تاكە گرفت بوو هەندێك لەسەركردەكانی ئێراق بەهەستیارییەوە مامەڵەیان لەگەڵیدا دەكرد وبەرگەی ئەم بارودۆخەیان نەدەگرت ئێستاش گرفتێكی دیكە هەیە لەبارەی فیدراڵیزمەوە ئەویش ڕاگەیاندنی هەندێك هەرێمی فیدراڵییە لەلایەن چەند پارێزگایەكەوە و چاوەڕوانیش دەكرێ نەینەواو ئەنبار هەمان هەنگاو بنێنەوە،بەبۆچوونی ئێوە لەبەرچی ئەوانەی لەدژی ئەم بیرۆكەیە دەوەستان بۆ هەرێمی كوردستان چ پاڵنەرێك وای لێكردن داوای ئەم شێوازەی حوكم بكەن؟
سەرۆكی كوردستان: ئەوان لەسەرەتادا لەواتای ڕاستی فیدراڵیزم تێنەگەیشتبوون كەواتاكەی دابەشكردنێكی دادپەروەرانەی داهات ودەسەڵاتە،ئێستا ئەوان لەو واتایە تێگەیشتن وگەیشتنە ئەو ئەنجامەی فیدراڵیزم تاكە چارەسەرە بۆ هەموو گرفتەكانی ئێراق جا هەرێم بێت یان دانی دەسەڵاتی زیاتر بێت بەپارێزگاكان،حوكمی مەركەزیی شموولی بەهیچ شێوەیەك سەركەوتوو نابێت وتائێستاش سروشتی حوكم لەبەغدا هاوشێوەی حوكمی مەركەزیی توندە.
پرسیار: زۆر كەس دەڵێن گرفتەكانی ئەم دواییە لەئەنجامی ڕاگەیاندنی ئەم هەرێمانەیە،ئەم مەسەلەیە مالیكیی ناڕەحەت كردو ئەو ڕەفتارەی كرد،ئایا ڕاگەیاندنی ئەم هەرێمانە هۆكاری ئەو قەیرانەی ئێستای ئێراقە؟
سەرۆكی كوردستان: بەڕێز مالیكی لەو بەرپرسانەیە كەسوێندی پابەندبوون بەدەستووریان خواردووە دەستووریش مافی فیدراڵیزمی داوە بۆیە ناتوانێ لەژی فیدراڵیزم بوەستێ بەڵام ئەگەر بێت وبارودۆخ باش نەبوو ڕێگری هەبوون ئەمە مەسەلەی دیكەن بەڵام قەدەغەكردنی داواكردنی بەهەرێمكردن وفیدراڵیزم پێشیلكارییە بەرامبەر دەستوور.
پرسیار: زۆر كەس لایەنی كوردی بەوە تۆمەتبار دەكەن كە هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی زۆر لەكەسەكانی دیكە زیاترەو دەسەڵاتی ڕەهایان لەهەرێمی كوردستاندا هەیەو لەبەغداش بەشداری دەسەڵاتن،چۆن وەڵامی ئەم تۆمەتە دەدەنەوە؟
سەرۆكی كوردستان: بەغدا پایتەختی هەموومانە بەڵام پێویستە ئەوان لەوە تێبگەن ئێراق لەدوو نەتەوەی سەرەكی پێكدێت كەنەتەوەی عەرەبی ونەتەوەی كوردییە،هەرێمی كوردستان وەكو هەر پارێزگایەكی دیكە نییە، هەرێمی كوردستان واتا بەشەكەی دیكەی ئێراق ئەو ئێراقەی كە وڵاتێكە لەسەر بنەمای یەكگرتنی ئارەزوومەندانە دروستبووەو گەلی كورد خۆی ئەو یەكگرتنەی لەگەڵ بەشەكەی دیكەی ئێراق هەڵبژارد بۆیە پێویستە ئەم ڕاستییە بەرچاووڕون بێت وئێمە داوای دەسەڵات ومافی هەرێمەكانی دیكە ناكەین بەڵام هاوبەشی لە بەغدا وحوكمی فیدراڵی مافی خۆمانەو مافی هەر هەرێمێكی دیكەیە،ئێمە هیچ دەسەڵاتێكمان نییە لەدەرەوەی دەستوور.
پرسیار: لەبارەی گرفتی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان،ماددەی دەستووری هەن بۆ چارەسەریی ئەم كێشەیە بەڵام ئێوە گوتتان ئەگەر ئەو گرفتە دەستوور چارەسەریی نەكرد ئێوە پەنا دەبەنە پەرلەمانی كوردستان بۆ ڕیفڕاندۆمێكی گشتی ئایا ئەمە واتای چارەسەریی یەك لایەنە نادات؟
سەرۆكی كوردستان: چارەسەریی ئەو گرفتە بەر لەچەند ساڵێك زۆر لەئێستا ئاسانتر بوو وئێستاش لەساڵانی بێتەوە ئاسانترە وناكرێ گەلی كورد تاهەتایە چاوەڕێ بكات، ئێمە 8 ساڵ چاوەڕوان بووین وناكرێ تاهەتایە چاوەڕوان بین بۆیە پێویستە ئەوەی دەستوور بڕیاری لەسەر دا جێبەجێبكرێت وئێمە نامانەوێ شێوازێكی دیاریكراو بۆ چارەسەریی ئەو كێشەیە فەرز بكەین بەڵكو خەڵكی ئەو ناوچانە خۆیان بڕیاری چارەنووسی خۆیان دەدەن بۆیە خۆدزینەوە لەچارەسەریی ئەم كێشانە بەهیچ شێوەیەك لەبەرژەوەندیی ئێراقدا نییە.
پرسیار: جەنابی سەرۆك لەزۆر لەبۆنەكاندا ئێوە مەترسیی خۆتان لەبارودۆخی دوای كشانەوەی ئەمەریكا لەئێراق نیشاندا ئێستاش واخەریكە ئەمەریكا بەتەواوی لەئێراق دەردەچێت، ئێوە چۆن دەڕواننە بارودۆخی ئێراق دوای كشانەوەی ئەمەریكا؟
سەرۆكی كوردستان: لەهەر كاتێكدا من پێشبینیی ئەوەم دەكرد كە ئەمەریكا لەئێراق دەكشێتەوە، ساڵی پار كەلەگەڵ سەرۆك ئۆباما دانیشتم پێیم گوت: جەنابی سەرۆك پرسیارێكی گرنگ ومەترسیدار لەهزری هەر ئێراقییەكدا هەیە،ئایا ئێوە تەنها هێزەكانتان دەكشێننەوە یان كۆتایی بەئیلتیزامی خۆشتان دێنن بەرامبەر بەئێراق؟ ئەو دووپاتیكردەوە ئەو پابەندبوونە كۆتایی نایەت وكشانەوەی هێزەكان بەپێی ڕێككەوتنە وپابەندبوونی ئەمەریكاش بەرامبەر ئێراق بەهێزتر دەبێت،ئێمە لەڕووی تەكنیكییەوە مەترسیی خۆمان نیشانداو ئەوساش ئەوەمان دووپاتكردەوە كەدەبێ بەرپرسانی سوپاو هێزەكانی ناوخۆ خۆیان بڕیار بدەن ئایا ئەوان دەتوانن ئاسایشی ئێراق بپارێزن وئایا هێزەكانی ئێراق ئامادەن؟وابزانم ئەوان بڕیاری ئەوەیان دا كە ئامادەن ووابزانم هێزەكانی ئێراقی هێشتا بۆ پاراستنی ئێراق وسەقامگیریی ئاسایش تیایدا ئامادەنییە.
پرسیار: ئایا ئەمە هۆكاری ئەو قەیرانەیە؟
سەرۆكی كوردستان: بەبۆچوونی من كاریگەریی زۆری هەیە.
پرسیار: بەهەبوونی هەزاران مەشقپێكار و فەرمانبەری دیپلۆماسی لەئێراق لەباڵیۆزخانەو كونسوڵگەرییەكاندا دەكرێ بڵێین ئەمەریكا تەواو كشایەوە؟
سەرۆكی كوردستان: ئەم كشانەوەیە تەنها بۆ هێزی شەڕكەر بوو نەوەكو كشانەوەی ئەمەریكا.
پرسیار: دوای كشانەوەی ئەمەریكا مەترسیی دەستێوەردانی هەرێمی لەئاراداهەیە ؟ ئێران یان توركیا یان هەندێك لەدەوڵەتە عەرەبییەكان بەتایبەتی كە لەوجوودی ئەمەریكادا دەگوترا دەستێوەردان لەكاروباری ئێراقدا هەیە، لەگەڵ كشانەوەی ئەمەریكا ئەو دەستێوەردانانە زیاتر دەبێت وكاریگەریی زیاتر دەبێت بەسەر واقیعی ئێراقیدا؟
سەرۆكی كوردستان: بەڵێ ڕاستە ئەو دەستێوەردانانە هەبوون وزیاتریش دەبن.
پرسیار: بابێینە سەر پرسی سووریا وەك دەزانن ئێستا لەسووریا گرفتێك لەنێان گەل ودەسەڵاتدا هەیەو ئێستاش دوو هەڵوێست لەئێراقدا هەیە بەواتایەكی دیكە دوو هەڵوێستی لێك جیاواز، بەغدا واتا حكوومەتی ئیتیحادی پاڵپشتیی سووریا دەكەن لەدژی شۆڕشی گەلەكەی لەهەرێمی كوردستانیش هەڵوێستێكی شاراوە هەیە بەوەی پاڵپشتیی ئەم شۆڕشە دەكرێ لانی كەم بۆ بەرژەوەندیی گەلی كورد، ئایا جیاوازی لەنێوان ئێوەو بەغدا هەیە لەبارەی ئەو بارودۆخەی لەسووریادا هەیە؟
سەرۆكی كوردستان: هەڵوێستی ئێمە ڕون وبەرچاوە،هەردوو لایەنی حكوومەت وئۆپۆزیسیۆن لەسووریا هیچ هەڵوێستێكی ئەرێنییان بەرامبەر بەمافی گەلی كورددا نییە لەسووریا، بۆیە ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە لەئەگەری ئەو گۆڕانكارییانەی لەسووریادا دەكرێن كەهیوادارین لەبەرژەوەندیی گەلی سووریا وسەقامگیریی وڵاتدا بێت،گەلی كورد بەمافی خۆی شادبێت ودان بەمافی ئەو گەلەدا بنرێت ئەمەش لەدژی هەڵوێستی بەغدا نییە بەڵكو هەڵوێستی فەرمیی بەغدا هەڵوێستی دەوڵەتە بەڵام هەڵوێستمان لەمافی گەلی كورد مەسەلەیەكی بنەڕەتییە وئێمە هەڵوێستمان لەحكوومەت یان ئۆپۆزیسیۆن لەئەنجامی هەڵوێستی ئەوان دەبێت لەگەلی كورد ومافی ئەو گەلە.
پرسیار: لەكۆبوونەوەتان لەگەڵ ئەنجوومەنی نەتەوەیی كورد لەسووریا چۆن لەواقیعی ئێستای كوردی سووریا تێگەیشتن لەگەڵ ئەو بارودۆخەی ئەمڕۆ لەو وڵاتەدا ڕوودەدات؟
سەرۆكی كوردستان: ئەوان هیوای گۆڕانكارییەكی ئیجابی دەخوازن بۆ مافەكانی خۆیان ولەوانەشە لەناوەڕاستی مانگی دادێ كۆنگرەیەكی بەرفراوان گرێبدەن بۆ ئەوەی بڕیاری خۆیان بدەن ئێمەش پاڵپشتیی بڕیارەكانیان دەكەین.
پرسیار: ئایا ئەوان بەهەمان شێوەی ئێوە هەنگاو دەنێن واتا هەرێمێكی فیدراڵی لەناوچەكەی خۆیان ڕادەگەیەنن؟
سەرۆكی كوردستان: نەخیر پێموانییە بگاتە ئەم ڕادەیە چونكە هەر بەشێكی كوردستان تایبەتمەندیی خۆی هەیە بەڵام ئەوەی بڕیاری لێوەدەدن دەبێ لەگەڵ واقیع ولۆژیك یەك بێت.
پرسیار: كۆبوونەوەتان لەگەڵ حزبە كوردییەكانی سووریا بەدەستێوەردان لەبارودۆخی سووریا لەلایەن ڕژێمی سووریاوە لەقەڵەم نەدراوە؟
سەرۆكی كوردستان: ئێمە لەدژی ڕژێم هانمان نەداون بەڵكو لەبارەی ئەوە لەگەڵیان كۆبووینەوە كەچی بكەن وچۆن بڕیاری خۆیان بدەن،پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ برایانی خۆمان لەسووریاو لەبەشەكانی دیكەی كوردستان شتێكی بەرچاوەو نوێ نییە.
پرسیار: بابێینە سەر هەرێمی كوردستان و بارودۆخی ئەم هەرێمە، ئێمە ئێستا لەبەردەم كاتێكی كەمین بۆ وەرگرتنەوەی سەرۆكایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان كە ئێوە سەرۆكایەتیی دەكەن لەیەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانی هاوبەشتان لەحوكم، قسەیەكی واهەبوو گوایە ئێوە دەتانەوێ ئۆپۆزیسیۆن بهێننە قەناعەت بۆ بەشداریكردن لەحكوومەت بەڵام تائێستا هیچ هەوڵێكی وانەبووە وگوێمان لەوە نەبووە كۆبوونەوە كرابێت؟
سەرۆكی كوردستان: هەر گۆڕانكارییەك پێویستە بەپێی ڕێككەوتنی ستراتیژی نێوان هەردووحزب بێت واتا پارتی ویەكێتی،ومن بەبەشەخسی هانی بەشداریكردنی ئۆپۆزیسیۆن لە حكوومەت دەدەم ولەوانەشە چەندین هەوڵ لەمبارەیەوە درابێت بەڵام نەگەیشتە ڕادەی ڕاگەیاندنی ئەنجام،من هانی حكوومەتی هاوبەشیی نیشتیمانی بنكەفراوان دەدەم.
پرسیار: چەند ڕۆژێك لەمەوبەر نەوشیروان مستەفای سەرۆكی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند ئۆپۆزیسیۆن پاڵپشتیی هەر حكوومەتێك دەكات كەپاڵپشتیی پرۆژەی ئەوان بكات كە 6 خاڵی تیادایە لەوانەش جیاكردنەوەی حزب لەحكوومەت وپاراستنی سەربەخۆیی دادوەری وچاكسازیی سیاسی وئابووری،سروشتی ئەم پرۆژەیە چییەو دەكرێ جێبەجێبكرێت یاخود بەهەند وەربگیرێت بۆ گۆڕانكاری لەنێو حكوومەت؟
سەرۆكی كوردستان: ئەو خاڵانە هاوبەشن ولەبەرنامەی هەردوو حزبی لیستی كوردستانیدا هەیە لەكاتی هەڵبژاردن بەڵكو خاڵی هاوبەش وگرنگن لەنێوان هەموو لایەنەكان من پاڵپشتییان لێوە دەكەم.
پرسیار: زۆرجار لەتۆمان بیستووە كە پاڵپشتیی ئازادیی ڕۆژنامەوانی دەكەن لەكوردستانی ئێراق بەڵام چەندین ڕاپۆرتی نێودەوڵەتی ڕەخنەیان ئاراستەی واقیعی ڕۆژنامەگەرییان لەكوردستاندا كردووە ئێوە لەمبارەیەوە چی دەڵێن؟
سەرۆكی كوردستان: من سەلماندم كە لەگەڵ ئازادیی ڕۆژنامەگەری دام بەبەڵگەی ئەوەی من ڕەشنووسی یەكەمی یاسای كاری ڕۆژنامەوانیم ئیمزا نەكرد تاوەكو دووەمین خوێندنەوەی بۆ كراو هەموار كرایەوە بەڵام لەهەمانكاتدا پێموایە زۆرجاران ڕۆژنامەنووسان خۆیان ت
No comments:
Post a Comment