ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی نه‌وت به‌سه‌ر 58 خێزانی خه‌ڵكی وان له باكوری كوردستان، كه ئێستا ئاواره‌ن و له ده‌ڤه‌ری سۆران داده‌نیشن دابه‌شكرد. |
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له درێژه‌ی كار و چالاكیه‌كانی و به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رماو سۆڵه‌یه‌ی رووی له ناوچه كوێستانییه‌كانی كوردستان كردووه، نه‌وت و سوته‌مه‌نی به‌سه‌ر 58 خێزانی خه‌ڵكی وان له باكوری كوردستان دابه‌شكرد، كه دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری وان روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و له ده‌ڤه‌ری سۆران نیشته‌جێبوون. شایانی باسه ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری خه‌ڵكی لێقه‌وماوی شاری وان بدات، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانانه‌ی كه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، به بڕی جیاوازن و به هاوكاری جۆراو جۆر به‌سه‌ریان كردۆته‌وه.
No comments:
Post a Comment