ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 29/1/2012 سه‌رۆك بارزانی، سه‌رۆكی كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال، سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، وێرای به‌خێرهێنان به بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی به له‌ش ساغییه‌كی ته‌واوه‌وه بۆ خاكی وڵات و پیرۆزبایی بۆ ئه‌نجامه سه‌ركه‌وتووه‌كانی پشكنین و ئه‌و شیكارییه پزیشكیانه‌ی كه بۆ به‌رێزیان كراوه، دووباره له هه‌واڵی به‌رێزیانی پرسییه‌وه و ئومێدی كرد كه هه‌میشه له‌ش ساغ و سه‌لامه‌ت بێت. | 
|
سه‌رۆك تاڵه‌بانی سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی و هیوای ته‌ندروستی باش و سه‌ركه‌وتنی بۆ خواسته‌وه و له سه‌قامگیری باری ته‌ندروستی ئێستای خۆیشی دڵنیای كرده‌وه.
No comments:
Post a Comment