Wednesday, January 4, 2012

لەرێگای فەیسبووكەوە، سەرۆك بارزانی بۆ رای هاووڵاتیانی كوردستان دەگەڕێتەوە

سەرۆك مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان لە لەرێگای ئەكاونتی تایبەتی خۆیەوە، داوا لە خەڵكی كوردستان دەكات، بۆچوونەكانیان لەبارەی دوو پرسی ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە بۆ بنووسن.



لە ئەكاونتی تایبەتی خۆیدا، سەرۆك مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان لە پەیامێكیدا وەك بەدەمەوەچوونی بۆچوون و رای خەڵكی كوردستان، داوا دەكات، هاووڵاتیان لەبارەی ئۆپۆزسیۆنە و بەشدارینەكردنیان لە كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی و دوا ئەنجامی لێژنەی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكانی زاخۆ بۆچوونی خۆیان بنووسن.
لەو پەیامە كورتەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە:
خوشک و برایانی به‌رێز
 پێم خۆشه رای ئێوه‌ی به‌رێز له سه‌ر ئه‌م دوو بابه‌ته‌ی خواره‌وه بزانم:
 ١- بریاری ئۆپۆزیسیونی کوردستان به به‌شدارینه‌کردنیان له کۆبوونه‌وه‌ پێنج قۆڵیه‌که
دوا ئه‌نجامه‌کانی لێژنه‌ی لێکۆلینه‌وه له رووداوه‌کانی زاخۆ


\



No comments:

Post a Comment