ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 4/1/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له شاندێكی نێردراوی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كه پێكهاتبوو له به‌رێزان فالح ئه‌لفه‌یاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانی به وه‌كاله‌ت و سه‌ركرده له ره‌وتی چاكسازی نیشتمانی و حه‌سه‌ن ئه‌لسنێد سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی ده‌عوه. | 
|
له دیدارێكدا كه د.رۆژ نوری شاوه‌یس جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ ئاماده‌ی بوو، رۆشنایی خرایه سه‌ر دوایین پێشهاته سیاسیه‌كانی عێراق و دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی ئێستا و هه‌موو ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه دووچاری پرۆسه‌ی سیاسی بونه‌ته‌وه و به بێ چاره‌سه‌ری ماونه‌ته‌وه.
سه‌رۆك بارزانی و شاندی نێردراوی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ تێروانین و بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به گیر‌و گرفته‌كان و ته‌نگژه‌كه ئاڵوگۆڕ كرد و هه‌ر دوولاش هاوڕا بوون له سه‌ر چاره‌سه‌ركردنیان و له‌م رووه‌وه سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له پابه‌ند بوون به پرۆسه‌ی دیموكراتی و جیاكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له یاسایی و قه‌زاییه‌كان له مه‌سه‌له سیاسییه‌كان و پێویستی به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق له به‌رێوه‌بردنی وڵات‌دا كرده‌وه و شاندی نێردراویش هاوڕا بوون له‌گه‌ڵ ئه‌م دیده‌ی سه‌رۆك بارزانی.
ئه‌مه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا زۆر به وردی باس له بایه‌خ و پێویستی به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی فراوان كرا بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له یه‌كخستن و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی خۆیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كرده‌وه.
No comments:
Post a Comment