مه‌راسیمه‌كه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان و كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركرده‌ی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان له هه‌رێم كرایه‌وه. |  |
له‌سه‌ره‌تادا عوزێم حوسێنی قونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر له‌وته‌یه‌كیدا، ئاماژه‌ی به شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، له ساڵی 1979 به ڕێبه‌رایه‌تی خومه‌ینی كه سه‌ركرده‌ی شۆڕشه‌كه‌ی ده‌كرد. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌ركه‌وتنی مێژووی هاوچه‌رغی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت.
ڕوونیشكرده‌وه: كۆماری ئیسلامی ئێران له ساڵی 1979 تاوه‌كو ئێستا پێشكه‌وتنی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ر له‌ساڵی 1979ژماره‌ی زانكۆكانی ئێران كه‌م بوون له ئێستادا 2390 زانكۆ له‌ئێران هه‌یه، ئه‌و كات 4 هه‌زار كه‌س ده‌چووه زانكۆ ئێستا 4 ملیۆن قوتابی له زانكۆكانی ئێران ده‌خوێنن، كه 50%یان ئافره‌تن .زیاتر گوتی: له ساڵی 1979تاوه‌كو ئێستا 30جار هه‌ڵبژاردن له‌ئێران ئه‌نجام دراوه و له 78%خه‌ڵك به‌شداریان تێدا كردووه، ئێستا ئێران گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایه كه 70هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م دێنین، 6475 دكتۆری ئێرانی له 11وڵاتی ئه‌وروپا خزمه‌ت ده‌كه‌ن، ساڵانه ئێران 1ملیۆن و 500 هه‌زار ئۆتۆمبێڵ به‌رهه‌م دێنێت كه ئه‌مه‌ش له‌ناوچه‌كه و جیهانی ئیسلامی كه‌م وێنه‌یه. ڕاشیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا توانیومانه 500 به‌نداوی گه‌وره له 29 پارێزگای ئێران دروست بكه‌ین، ڕۆژانه ئێران 2ملیۆن و 500هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م دێنێت، له‌ساڵی 2010و2011دا داهاتی نه‌وت له‌ئێران 58ملیارد دۆلاری ئه‌مریكایی بووه، ساڵانه ئێران بای 500هه‌زار دۆلار كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی هاورده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات و له 80%ی كه‌ل و په‌ل و ئامێری سه‌ربازی ناوخۆی دابین ده‌كه‌ین، به 17مین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ر داده‌نرێین له جیهان، پله‌ی حه‌وته‌مان له زانستی ئه‌تۆمی هه‌یه.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا قونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: له ساڵی 1977 ژماره‌ی دانیشتوانی ئێران 35 ملیۆن كه‌س بوو له ئێستادا ژماره‌ی دانیشتووان 75ملیۆن كه‌سه، له‌هه‌موو ڕووێكه‌وه ئێران 7به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ جاران زیادی كردووه.
پاشان كاوه مه‌حمود وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌وته‌یه‌كیدا به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یادی شۆڕشێكی مه‌زنی ناوچه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه كه گۆڕانكاریه‌ك و وه‌چه‌رغانێكی گه‌وره بوو له مێژووی گه‌لانی ئێران‌دا. گوتیشی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كات ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا ڕووده‌دات له خزمه‌ت گه‌ل و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیراده‌ی گه‌ل بێت.
دواتر به‌شێوه‌ی داتاشۆ كورته‌یه‌ك له مێژووی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران پیشاندرا.
له‌ساڵی 1979 به ڕێبه‌رایه‌تی خومه‌ینی گه‌لانی ئێران ڕاپه‌ڕین و كۆتاییان به حوكمی محه‌مه‌د ڕه‌زا شا هێنا.
No comments:
Post a Comment