ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر رێوره‌سمه‌ك بۆ یادی شه‌ست و شه‌ش ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد به‌رێوه‌چوو. | ![]() |
ئه‌م رێوره‌سمه به ئاماده‌بوونی به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان و دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی سیاسی و رۆشنبیری هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان به‌رێوه‌چو و تیایدا سه‌رۆكی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیشكی خسته‌سه‌ر مێژووی كۆماری كوردستان و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌رزخاند كه كۆماری كوردستان به رێبه‌رایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د به‌ده‌ستهاتوون و راشگه‌یاند هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نی ئه‌م كۆماره كه‌م بوو به‌ڵام تا كورد ده‌مێنێت له لای هه‌موو كورد هه‌ر ده‌مێنێت.
سەرۆك بارزانی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه پێویسته كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان به رێگه‌ی ئاشتی و دیالۆگ كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات و مافه‌كانی خۆی به‌ده‌ستبهێنت. راشگه‌یاند ئێمه‌ی كورد یه‌ك نه‌ته‌وه‌ین و به‌ڵام ئه‌م سنوره ده‌ستكرده له‌یه‌كتری جیای كردینه‌وه و له هه‌ر پارچه‌یه‌كیش پێویسته به گوێره‌ی باره‌دۆخی ئه‌و به‌شه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ل كێشه‌ی كورد بكرێت. هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندی توندی تۆلی نێوان پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و بارزانیی نه‌مر و رایگه‌یاند كه بارزانی خۆی به سه‌ربازێك بۆ به‌رگریكردن له كۆماری كوردستان دانابوو و قازی محه‌مه‌دییش وه‌ك پێشه‌وا بووه و هه‌ر پێشه‌وامانه و له كاتی دادگایكردنی قازی محه‌مه‌دیش، جه‌نابی پێشه‌وا به دادوه‌ره‌كه‌ی راگه‌یاندووه ئه‌و ئالایه‌ی كه تۆ لێ ده‌ترسێت له ده‌ستێكی ئه‌مین دایه.
دواتر وتاری به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له لایه‌ن نه‌وزاد هادی پێشكه‌شكرا. هه‌ر له رێوره‌سمه‌كه‌دا دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیشكی خسته‌سه‌ر گرینگی ئه‌و كۆماره و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه كۆماری كوردستان له مهاباد به‌ده‌ستی هێناوه.
پاشان سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و هه‌روه‌ها عه‌بدولحه‌كیم یه‌شار وتاری ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردی له سووریا پێشكه‌ش كرد .
پاشان حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی وتاری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی پێشكه‌شكرد. هه‌روه‌ها وتاری حزبی دیموكراتی كوردستان له لایه‌ن خالید عه‌زیزی پێشكه‌ش كرا. پاشان حوسێن یه‌زدان په‌ناه وتاری پارتی ئازادی كوردستانی پێشكه‌ش كرد . پاشان عه‌لی قازی كوڕی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د وتارێكی پێشكه‌ش كرد .
له‌و وتارانه‌دا ئاماژه به كۆماری كوردستان و گرنگی و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و كۆمار كرد و هه‌روه‌ها جه‌خت له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كڕیزی و یه‌ك خه‌باتی كورد كرایه‌وه.
No comments:
Post a Comment