Monday, February 20, 2012

سەرۆك بارزانی داوا لە لاوانی كوردستان دەكات خۆیان بۆ ئایندەیەكی گەش ئامادە بكەن


ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆك مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان و بەڕێز مەسروور بارزانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و پەرلەمانتار و وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنەرانی كونسوڵگەریی وڵاتانی جیهانی و ژمارەیەكی بەرچاو لە لاوان و قوتابیانی كوردستان، ئاهەنگێك بۆ 59یەمین ساڵیادی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان لە هەولێری پایتەخت بەڕێووەچوو.



   دوای یەك خولەك وەستان بۆ گیانی شەهیدانی رزگاریخوازی نەتەوەیی كورد. لە وتارێكیدا ئومێد خۆشناو سكرتێری یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆك بارزانی و میوانانی بەشداربوو، تەئكیدی لە پشتیوانی هەمیشەیی سەرۆك بارزانی كردەوە، بۆ لاوانی كوردستان و بەنرخاندنێكی بەرزەوە رێنمایی و سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی بۆ پشتیوانیكردن و هاوكاریكردنی لاوانی كوردستان نیشاندا.
   دواتر سەرۆك مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان لە وتارێكیدا، پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سەرجەم لاوانی كوردستان كرد و ئاماژەی بەوە كرد، بارزانیی نەمر لاوانی كوردستانی بە شورەی پۆڵاین وەسف كردووە و بەردەوامیش ئێوە شورەی پۆڵاین دەبن بۆ پاراستنی دەسكەوتەكانی هەرێمی كوردستان.
   لەبەشێكی دیكەی وتارەكەیدا سەرۆك بارزانی بەخۆشحاڵیەوە ئاماژەی بەوە كرد، لای من زۆر گرنگە ئێستا كوڕ و كچی كورد خۆی بە كەم نازانێت بەرامبەر خەڵكی دیكە، جاران گەنجانی ئێمە نەدەوێران یان پێان شەرم بوو ئەگەر لە وڵاـێكی دیكە یان شوێنێكی دیكە بیانگوتایە: ئێمە كوردین، بەڵام ئەمڕۆ بەسەربەرزییەوە بەسنگ دەرهێنانەوە دەڵێت: من كوردم، لێرەدا دەبێ سوپاسی خوای گەورە بكەین و بزانین ئمە لە سایەی خوێنی شەهیدانە.
   كۆتاییدا سەرۆك بارزانی رێنمایی گەنجانی كوردستانی ئامادەبن بۆ ئایندەیەكی گەش و گوتی: داواتان لێدەكەم خۆتان ئامادە بكەن بۆ ئایندەیەكی گەش.




No comments:

Post a Comment