Friday, February 3, 2012

گوتەبێژی پارێزگای مووسڵ: هیوامان بەدانایی سەرۆك بارزانییە

گوتەبێژی پارێزگای مووسڵ ئاشكرای دەكات، ئەوان هیوایان تەنیا سەرۆك بارزانی سەرۆكی كوردستانە بۆ چارەسەركردنی كێشەی نێوان لیستی حەدبا و لیستی برایەتی نەینەوا.



      گوتەبێژی فەرمی پارێزگای مووسڵ قەحتان سامی لە لێدوانێكدا ئاشكرایكردووە، ئێمە تائێستاش هیوامان بە دانایی سەرۆك مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستانە بۆ تازەكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان عەرەب و كورد لە پارێزگای مووسڵ و كۆتایهێنان بەم دوورگرتنەی یەكدی. ناوبراو ئاشكرایكردووە، كێشەكانی نێوان لیستی حەدبا و لیستی برایەتی نەینەوا زۆر نین پێویستیان بەچارەسەر هەیە، بەڵام چارەسەرێك یەكلایی ئەو ناكۆكیە بێت.
     ناوبراو تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردەوە، پارێزگای مووسڵ و حكوومەتی ناوخۆیی ئەم پارێزگایە هیوایان بە دانایی سەرۆك مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستانە، بۆ ئەوەی لیستی برایەتی نەینەوا رازی بكات بۆ گەڕانەوەیان بۆ نێو ئەنجوومەنەكە و چارەسەركردنی كێشەی كورد و عەرەب لە پارێزگاكە.












No comments:

Post a Comment