به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق له نامه‌یه‌كدا بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی كردووه بۆ هه‌واڵ پرسینى له‌كاتى چاره‌سه‌ركردنى پزیشكیى كه به‌م دواییه له كۆمارى ئه‌ڵمانیا بۆى كرا، ئه‌مه‌ش ده‌قى نامه‌كه‌یه: | 
|
براى به‌ڕێزم كاك نێچیرڤان بارزانی، سڵاوێكى گه‌رم، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه برایانه‌كه‌تان به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى چاره‌سه‌ر و پشكنینه پزیشكییه‌كان كه له ئه‌ڵمانیا بۆمان كرا، مایه‌ى دڵخۆشیى و سوپاسى زۆرمانه بۆتان، ئه‌وه‌ش زیاتر هانمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى به‌په‌رۆشه‌وه درێژه بده‌ین به كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یى له‌پێناوى خزمه‌تكردنى گه‌له‌كه‌ماندا. سه‌ركه‌وتن و له‌ش ساغى به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم .
No comments:
Post a Comment