Thursday, February 9, 2012

سه‌رۆكی كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی كۆریای باشوور له‌ عێراق ده‌كات


ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 7/2/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ به‌رێز سووك بووم پارك باڵیۆزی كۆریای باشوور له‌ عێراق به‌ بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كاره‌كه‌یه‌وه‌.



    له‌ دیدارێكدا، باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆریای باشوور و میكانیزمه‌كانی په‌ره‌پێدان و پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ كرا به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ر دوولای دۆستدا بێت و له‌م رووه‌وه‌ باڵیۆزی كۆریای باشوور په‌یامی دۆستایه‌تی گه‌لی وڵاته‌كه‌ی به‌ سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند و سوپاسی به‌رێزیانی كرد كه‌ هه‌میشه‌ هاریكار بووه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان.
    سه‌رۆك بارزانی هه‌وڵه‌كانی باڵیۆزی به‌رزنرخاند له‌ پێناو به‌ هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و هه‌روا سوپاسی گه‌لی كۆریای باشووری كرد بۆ دۆستایه‌تی و هاریكارییه‌كانی بۆ گه‌لی كوردستان و رایگه‌یاند كه‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌ چاوێكی رێزه‌وه‌ سه‌یری گه‌لی كۆریای باشوور ده‌كه‌ن.
     ئه‌مه‌و له‌ ته‌وه‌ریه‌كی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و له‌م رووه‌وه‌ش باڵیۆزی كۆریای باشوور ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌رز نرخاند كه‌ حكومه‌تی ئێستای عێراق لێ كه‌وته‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان چاویان له‌ سه‌رۆك بارزانی یه‌ بۆ رزگاركردنی عێراق له‌و ته‌نگژه‌یه‌ی ئێستای و دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ به‌ حیكمه‌ت و ئه‌زموونی سه‌رۆك بارزانی توانرا پێگه‌یه‌كی كاریگه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ عێراقی فیدراڵدا دروست بكرێ‌.



No comments:

Post a Comment