به به‌شداری به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان و مه‌سروور بارزانی و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران و په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی سیاسی و ئیداری و مامۆستایانی ئاینی و شێخانی ته‌ریقه‌ت، یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئسیلامی كوردستان مه‌راسیمی یادی له دایكبوونی (محمد) پێغه‌مبه‌رو پیشه‌وای ئاینی ئیسلامیان (د.خ) ساز كرد كه به مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر ناسراوه، كه هه‌موو ساڵێك له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه مه‌راسمی تایبه‌ت ساز ده‌كرێت. | 
|
دواتر له‌لایه‌ن مه‌لا عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وتاری به‌خێرهاتن پێشكه‌ش كرا ، تیاشیدا باسی له چه‌ند وێزگه‌یه‌كی گرنگی ژیانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) كرد وه‌ك ئه‌و گوتی: ئه‌م پیاوه مه‌زنه توانی به‌و په‌یامه‌وه شۆرشێكی مه‌زن له مێژووی مرۆڤایه‌تی ته‌واوی جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان بكات.
پاشان له‌لایه‌ن كاملی حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیه‌وه وتاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرا، ناوبراو به چه‌ند دێرێكیش له‌نێو وتاره‌كه‌ی خۆیدا باسی له فه‌لسه‌فی ژیانی نێوان ته‌واوی نه‌ته‌وه‌و ئایین و ئاینزاكان له مێژووی ئیسلامدا كرد، هیواشی خواست ئێمه له‌م قۆناغه‌دا سوود له‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌و روحیه‌تی پێكه‌وه ژیانه بكه‌ین وه‌ك چۆن ئایینی ئیسلام به‌رده‌وام جه‌ختی لێده‌كاته‌وه.
No comments:
Post a Comment