عه‌لی عه‌لاق، ئه‌ندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی ئاشكرایكرد: بڕیاره نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌یاد عەللاوی سه‌رۆكی لیستی عێراقییه به‌مزووانه كۆببنه‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كاتێك بۆ كۆبوونه‌وه‌كه دیارینه‌كراوه. ئه‌و ئەندامەی لیستی عێراقیە ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه كۆبوونه‌وه‌كه چاره‌سه‌ری دۆسییه‌ی ته‌واوكردنی جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر ده‌كات، ده‌بێته رێگه‌خۆشكه‌ر بۆ گه‌یشتن به بۆچوونێكی هاوبه‌ش له باره‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بۆ سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان، كه بڕیاره عەللاوی ببێته سه‌رۆكی ئه ئه‌نجومه‌نه. |
Wednesday, February 29, 2012
عه‌لی عه‌لاق: مالیكی و عەللاوی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی دەستپێشخەرییەكەی سەرۆكی كوردستان كۆده‌بنه‌وه
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment