Wednesday, February 29, 2012

لە پەیامێكی دیكەدا سەرۆكی كوردستان، داوا لە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دیالۆگی بێ مەرج

سەرۆك مسعود بارزانی لە پەیامێكی دیكەیدا رایدەگەیەنێت، دیالۆگ و دانوستان و پێكەوەدانیشتن تاكە رێگایە بۆ چارەسەركردنی هەر كێشە و گرفتێك، سەرۆك مسعود بارزانی ئەمڕۆ پەیامێكی ئاڕاستەی هەموو هێزە سیاسیەكانی كوردستانی كرد، ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:


بە ناوی خوای مەزن و دڵۆڤان
هەر لە سەرەتای ئەم بارودۆخە ناتەندروستەی كە دوچاری پەیوەندیی نێوان لایەنەسیاسییەكانی كوردستان بۆتەوە، پێمان وابوو دیالۆگ و دانوستان و پێكەوە دانیشتن تاكە رێگەی چارەسەركردنی هەر كێشەو گرفتێكەو بۆ ئەم مەبەستەش لە رۆژی10/4/2011 پەیامێكم ئاراستەی ئەو لایەنانە كردو داوام لێكردن كە بە لە بەرچاوگرتنی بەرژەوەندی باڵای گەلی كوردستان لەسەر گفتوگۆ و دیالۆگی نێوانیان بەردەوام بن بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێك كە لە چوارچێوەی یاساو شەرعیەتدا بێت.
ئێستاش دوای زنجیرەیەك كۆبوونەوەم لەگەڵ ژمارەیەك سیاسەتكارو نوێنەرانی سەنتەرو مەڵبەندە رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیەكان و چین و توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵ بە باشم زانی كە جارێكی دیكە داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەكان بكەم كە بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دیالۆگی بێ مەرج و لە روانگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان رەفتار بكەن و لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندی نێوانیان هەڵبدەنەوە و بە هاوكاری یەكتر بگەنە چارەسەرێكی گونجاو بۆ ئەو كێشەو گیروگرفتانەی كە هەن.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
17/5/2011

No comments:

Post a Comment