نیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ سه‌رۆك مام جه‌لال سكرتێرى گشتیى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له سلێمانى پێشوازى گه‌رمى كرد له به‌ڕێزان سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى كه به‌مه‌به‌ستى هه‌واڵ پرسین و باسكردنى بارودۆخه سیاسیه‌كانى تایبه‌ت به كوردستان و عێراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست سه‌ردانى سه‌رۆك مام جه‌لالیان كردبوو .
له دیدارێكى دۆستانه‌دا مام جه‌لال زۆر به‌گه‌رمى به‌خێرى هێنان و سوپاسى كردن بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌یان ، له‌دیداره‌كه‌دا كه به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگرى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ئاماده‌ى بوو به‌بایه‌خه‌وه بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا ده‌رباره‌ى گرنگترین په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌كانیش بیروراى هه‌ردوولا وه‌ك یه‌ك بوون.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوو سه‌رۆك ته‌ئكیدیان كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستى به‌هێز كردن و گه‌شه‌پێدانى هاوپه‌یمانى ستراتیژى نێوان یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و كاركردنى به‌رده‌وام بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا ، هه‌روه‌ها پێكهێنانى حكومه‌تێكى به‌هێز و به‌توانا له خه‌ڵكانى به‌توانا و لێوه‌شاوه‌ى هه‌موو لایه‌ك به‌پێویست زانرا له‌پێناو گه‌شه‌پێدانى زیاترى كوردستان و خزمه‌تكردنى زۆرترى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان به‌هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه .
له‌به‌شێكى تر‌ى دیداره‌كه‌دا پته‌وكردنى ئاستى په‌یوه‌ندى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان خرایه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه ، له‌و رووه‌شه‌وه ته‌ئكید كرایه‌وه له‌سه‌ر پێویستى هه‌وڵدان بۆ باشكردنى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى ئۆپزسیۆن له‌پێناو به‌هێزكردنى ناوماڵى كورد له‌م قۆناغه هه‌ستیار و له‌باره‌ى كه كوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕێت ، له‌چوار چێوه‌ى گۆڕانكارى و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه‌كانى ناوچه‌كه .
لاى خۆشیانه‌وه هه‌ردوو به‌ڕێزان سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى و نێچیرڤان بارزانى زۆر سوپاسگوزارى سه‌رۆك مام جه‌لال بوون بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌و میوانداریه دۆستانه‌یه، له كۆتایى دیداره‌كه‌شدا سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌كو چۆن به‌گه‌رمى پێشوازى لێ‌كردن به‌هه‌مان گه‌رموگوڕیشه‌وه به‌ڕێى خستن.
No comments:
Post a Comment