كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل بێده‌نگی خۆی له‌باره‌ی ده‌رهێنانی پێتڕۆڵ له هه‌رێمی كوردستان شكاند و پلانی كاری بۆ ده‌رهێنانی پێتڕۆڵ ئاشكراكرد .
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ده‌نگوباسی رۆیته‌رز، كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی كه‌رتی پێتڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی گرێبه‌سته‌كانی كه‌رتی پێتڕۆڵ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ بێده‌نگیی خۆی شكاند و له راپۆرتی ساڵانه‌یدا پلانی بۆ گه‌ڕان به‌دوای پێتڕۆڵ له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد .
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی پێداوه كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل چالاكییه‌كانی گه‌ڕان به دوای پێتڕۆڵ و به‌رهه‌مهێنان له هه‌رێمی كوردستان به چه‌ند گرێبه‌ستێكی هاوبه‌شی به‌رهه‌مهێنان رێكخراوه كه له ساڵی 2011 له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه كردووه، هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه ماوه‌ی گه‌ڕان به‌دوای پێتڕۆڵ بۆ پێنج ساڵه و ده‌كرێت بۆ دوو ساڵی دیكه نوێ بكرێته‌وه و ماوه‌ی به‌رهه‌مهێنانیش بۆ ماوه‌ی 20 ساڵه له‌گه‌ڵ مافی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ی بۆ پێنج ساڵی دیكه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له 18ی تشرینی یه‌كه‌می 2011دا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیل ئیمزا كردووه بۆ وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی پێتڕۆڵدا.
جێگه‌ی باسه كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی كه‌رتی پێتڕِۆڵ به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی كه‌رتی پێتڕۆڵ له ئه‌مه‌ریكا و جیهان داده‌نرێت و هاتنیشى بۆ هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵی تووڕه كرد‌و سه‌ره‌تا به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ی كرد گرێبه‌ستی كۆمپانیاكه له كێڵگه‌ی پێتڕۆڵی قورنه‌ی رۆژئاوا له باشووری عێراق هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام له كۆتایی مانگی رابردوو حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ به كۆمپانیاكه‌ی راگه‌یاند كه ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت له كاركردن له كێڵگه‌ی پێتڕۆڵی قورنه‌ی رۆژئاوا .
رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌كانی پیشه‌سازی پێتڕۆڵه‌وه جه‌ختی كردۆته‌وه كه كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل به نیاز نییه پلانه‌كانی بۆ وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی پێتڕۆڵ و غازی هه‌رێمی كوردستان رابگرێت و له هه‌ولێر درێژه به پلانه‌كانی ده‌دات .
No comments:
Post a Comment