مەسروور بارزانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی ئاژانسی ئاساشی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا ساڵیادی لە دایكبوونی پێغەمبەر ئیسلام (درودی خوای لەسەر بێت) لە خەڵكی مووسڵمانان پیرۆز دەكات. | ![]() |
رێزدار مەسروور بارزانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بەبۆنەی هاتنی ساڵیادی لەدایكبوونی پێغەمبەر ئیسلام، محەمەد (درودی خۆای لەسەر بێت) لەسەرجەم موسڵمانانی جیهان و كوردستان پیرۆز دەكات و خوازیاری ئەوەیە، ئەم یادە ببێتە هەوێنی ئاشتی و تەبایی. ئەمەش دەقی پەیامەكەی رێزدار مەسروور بارزانییە:
بەبۆنەی هاتنی ساڵیادی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام محمد (درودی خۆای لەسەر بێت ) پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی ئەکەم،بەهیوای ئەوەی ئەم یادە پیرۆزە گیانی ئاشتی و تەبایی لە نێوانمان دا زیاتر بکات ویەکرێزی هەموو پێکهاتەکانی گەڵەکەمان پتەووتربکات و بەرەو سەرکەوتنی گەورەتر یارمەتیمان بدات.
No comments:
Post a Comment