Thursday, March 8, 2012

20 ملیار دینار بۆ كڕینی چەكی پێشمەرگە تەرخان كراوە


                            
     بەپێ گوتەی بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، لە بودجەی ئەمساڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 20 ملیار دینار بۆ كڕینی چەك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە تەرخان كراوە.


      دلێر مەحمود بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ 21\5\2011 رایگەیاند، بڕی 20 ملیار دیناری عێراقی لە بودجەی ئەمساڵ تەرخان كراوە بۆ كڕینی چەك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە.
     ناوبراو تەئكید لەوەشدەكاتەوە، كورتهێنانی‌ بوجه‌ی‌ گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌بوایه‌ كه‌لوپه‌لی‌ سه‌ربازی‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ته‌رخان بكرایه،‌ به‌ڵام حكوومه‌تی‌ عێراق له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاماده‌ نییه‌، بۆیه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان ناچاره‌ له‌ بودجه‌ی‌ كوردستا ئه‌و پاره‌یه‌ خه‌رج بكات بۆ هێزی‌ پیشمه‌رگه‌.

No comments:

Post a Comment