Thursday, March 8, 2012

شەریف سلێمان: دەبێ ڕكابەری و دادوەری لە نێوان هەموو خەڵكی عێراق هەبێ بۆ بەدەستهێنانی پیشە و دامەزراندن

                             
       شەریف سلێمان ئەندامی هاوپەیمانی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەبێ ركابەری و دادوەری لەنێوان هەموو خەڵكی عێراق هەبێ بۆ بەدەستهێنانی پیشە و دامەزراندن و رەخنەش ئاڕاستەی هەندێك لە وەزیرەكانی حكوومەتی عێراقی دەگرێت كە بنەمای دامەزراندنیان بەشێوەی نزیكی و خزمایەتی بووە.


      لە لێدوانێكدا ئەمڕۆ 21\5\2011 شەریف سلێمان لە هاوپەیمانی كوردستان رایگەیاندووە، پێكهاتەی حكوومەتی ڕابردووی عێراق بەدەست كێشەی دامەزراندن بەپێی خزمەخزمێنە دەیناڵاند، ئاماژەگەلێك هەیە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئەو دیاردەیە، پێویستە ئەو دیاردەیە لە حكوومەتی ئێستادا دووبارە نەبێتەوە، چونكە كارێكی نایاسایییە.
      ناوبراو جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە، دەبێ ڕكابەری و دادوەری لە نێوان هەموو خەڵكی عێراق هەبێ بۆ بەدەستهێنانی پیشە و دامەزراندن، توانا و لێهاتوویی گرینگترین پێوەر بن بۆ دامەزراندن، نەك خزمایەتی لەگەڵ وەزیرەكان. هەندێك وەزیر و بەرپرس پۆستەكانیان بۆ دامەزراندنی خزم و نێزیكەكانیان بەكار دێنن، ئەو دۆخەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر دەوڵەتی عێراق دەبێ.





 


No comments:

Post a Comment