Monday, March 12, 2012

ئینتیسار عەللاوی: ئەم دوو شەممەیە بۆ كاراتركردنی دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك مسعود بارزانی و بڕیاری مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا كۆبوونەویەكی گرنگ بەڕێوەدەچێت


 
ئەندامێكی لیستی عێراقییە رایدەگەیەنێت، دوای كۆبوونەوەكەی دكتۆر رۆژ نوری شاوێس لەگەڵ لیست و هێزە ئێراقییەكان، رۆژی دوو شەممە 23\5\2011 كۆبوونەوەیەكی گرنگ بەڕێوە دەچێت، بۆ تاوتوێكردن و كاراتركردنی دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان و پێشنیاری مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكایش باس دەكرێت.


        ئەمڕۆ 21\5\2011 ئینتیسار عەللاوی ئەندامی لیستی عێراقییە بە رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی راگەیاندووە، ئه‌م دووشه‌ممه‌یه 23\5\2011 ‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو له‌نێوان عێراقییه ‌و هاوپه‌یمانی نیشتمانی و هاوپه‌یمانی كوردستانی و هاوپه‌یمانی وه‌ست ساز ده‌كرێت و مه‌به‌ستیش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ‌دانانی خشته‌یه‌كه ‌كه‌له‌لایه‌ن رۆژ نوری شاوه‌یسی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقییه‌وه‌ پێشنیار كراوه ‌وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌خرێته ‌به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌.
        ئینتیسار عەللاوی ئەوەشی خستۆەتەڕوو، ‌ده‌ستپیشخه‌رییه‌كه‌ی دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس بریتییه ‌له‌دوو هه‌نگاو، سه‌ره‌تا مه‌سه‌له‌ی كارا كردنی ڕێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێره(دەستپێشخەرییەكەی سەرۆكی كوردستان بەڕێز مسعود بارزانی) ‌له‌نێوان عێراقییه ‌و ده‌وڵه‌تی یاسا، كه‌ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی بۆ سیاسه‌تی ستراتیژی و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ‌ئه‌منییه‌كان و دووه‌م هه‌نگاویش بریتییه ‌له‌تاوتوێكردنی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی به‌شێك له‌سوپای ئه‌مریكا له‌عێراق.

No comments:

Post a Comment