Wednesday, March 14, 2012

مەسرور بارزانى پێشوازی کرد لە راوێژکارى پێشووى ئاسایشى نەتەوەیى سەرۆکى ئەمریکا.

ئەمرۆ 23/5/2011 بەرێز مەسرور بارزانى پێشوازى کرد لە ژەنرالى خانەنشین ( جیمس جۆنز ) راوێژکارى پێشووى ئاسایشى نەتەوەیى باراک ئۆباماى سەرۆکى ئەمریکا و هەریەک لەرۆس پیرۆ ) و کۆلۆنێلى خانەنشین کراو ( دیک ناب ( 


لە سەرەتاى دیدارەکە بەرێز مەسرور بارزانى وێڕاى بە گەرمى بەخێرهێنانى شاندى مێوان ، خۆشحالى خۆى دەربڕى بە سەردان و هاتنەوەیان بۆ هەرێمى کوردستان و رایگەیاند کە وەک خەڵکى کوردستان هەمیشە بە چاوى رێز و ستایشەوە لەو دۆستانە دەروانێت کە لە رۆژە سەختەکاندا هاوکارى خەڵکى کوردستان بوون بۆ چەسپاندنى ئازادى و دیموکراسیەت و لەم رووەشەوە بەشدارى و رۆڵى ( جیمس جۆنز ) و ( دیک ناب ) و ( جەى گارنەر ) لە پرۆسەى ( پرۆڤاید کۆمفۆرت ) لە سالى 1991 بۆ هەرێمى کوردستان بەرز نرخاند لە لاى خۆیەوە ، ( جیمس جۆنز ) راوێژکارى پێشووى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمریکا وێراى خۆشحاڵى خۆى بە هاتنەوەى بۆ کوردستان پاش 20ساڵ ، سەرسورمانى خۆى دەربِرى بەرامبەر بەو سەقامگیرى و پێشکەوتن و سەرکەوتنانەى کە لە هەرێمى کوردستاندا هاتوونەتە دى لە رووى ئاوەدانى و پرۆسەى دیموکراسى.  لە بەشێکى دیکەى دیدارەکەدا هەردوولا چەندین بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد لەسەر رەوتى رووداو و پێشهاتەکانى کوردستان و عێراق و ناوچەکە و رۆژهەلاتى ناوەراست و پەیوەندیەکانى هەرێمى کوردستان و ئەمریکا و ئاسۆى ئەم پەیوەندیانە و پرسى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق و هەڵوێستى لایەنەکانى عێراق ، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوو، لەم رووەشەوە بەرێز مەسرور بارزانى رایگەیاند: (( هەڵوێستى هەرێمى کوردستان روون و ئاشکرایە بەوەى کە هێشتا عێراق لە رووى ئاسایش و تواناى سەربازیەوە ، تواناى پاراستنى تەواوى عێراقى نیە و ئەمەش کاریگەرى لەسەر سەقامگیرى سیاسى عێراق دەبێت، ئێمە لە هەرێمى کوردستان پێمان وایە کە عێراق پێویستى بە مانەوەى بەشێک لە هێزەکانى ئەمریکا دەبێت پاش سالى ( 2011 ) تاوەکو هاوکار بن لە مەشقى زیاتر و راگرتنى هاوسەنگى لە توانا ئەمنى و سەربازیەکانى عێراق.)) لە بارەى سەرنج و تێبینیەکانى کوردەوە لەسەر تواناى سەربازى عێراق ، بەرێز مەسرور بارزانى رایگەیاند: (( دەبێ سوپاى عێراق ، بۆ هەموو عێراقیەکان بێت و ناکرێت لایەک لەسەر حسابى لایەکى دیکە زیاتر پشکى تێدا هەبێت، تا ئێستا هەست دەکرێت هەوڵى بەردەوام هەیە بۆ پەراوێزخستن و لاوازکردنى پێگەى کورد لە سوپاى عێراق ، بۆ نموونە تەنها 2% ى ئەفسەرانى  سوپاى عێراق کوردن و لە کۆى گشتى هێزەسەربازیەکانى عێراق کەمتر لە 7% کوردن .

No comments:

Post a Comment