له دیدارێكدا باس له ره‌وشى عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كرا . دواى دیداره‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا به‌رێزان مسعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى عێراق، جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیى به‌هێزى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه و جارێكى تر پابه‌ندبوونى خۆیان به ده‌ستوورى عێراق دووپات كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسى تاریق هاشمى سه‌رۆك بارزانى گوتى: ئه‌م پرسه به سیاسى كراوه و ئه‌م كێشه تایبه‌ت نییه به هه‌رێمى كوردستان و ده‌بێت هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق چاره‌سه‌رى بكه‌ن.
سه‌باره‌ت گرێبه‌سته‌كانى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه ئه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گوتى: گرێبه‌ستى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه هه‌مووى یاسایین و له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراق دان.
سه‌باره‌ت به راگه‌یاندنى پرسى چاكسازییش سه‌رۆك گوتى: ئێمه زۆر جددین له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و هه‌موو ئه‌وانه‌ى له گه‌نده‌ڵى تێوه‌گڵاون ده‌درێنه دادگا.
له به‌رامبه‌ریشدا سه‌باره‌ت به پرسه ناوخۆییه‌كانى عێراق به تایبه‌تیش پرسى ئاشته‌وایى و به‌ستنى كۆنگره‌ى نیشتیمانى ئه‌وه عه‌ممار حه‌كیم هه‌ڵوه‌سته‌ى كرد و گوتى: به‌ستنى كۆنگره‌ى نیشتیمانى ده‌رفه‌تێك ده‌بێت بۆ گفتوگۆكردن له سه‌ر كێشه‌كانى ئێستاى عێراق و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان و گوتیشى: لیژنه‌ى ئاماده‌كارى كارى باشیان كردووه و هیوادارین له كاتی گونجاوى خۆیدا ئه‌م كۆنگره‌یه ببه‌سترێت.
سه‌باره‌ت به دۆخى ئێستاى عێراقیش سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى عێراق گوتى: ده‌بێت هه‌مووان به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى عێراق ره‌چاو بكه‌ین و عێراقێكى شایسته بۆ عێراقییه‌كان بونیادبنێن.

دواتر له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش دا به‌رێزان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق تیشكیان خسته‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراق.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز مه‌سعوود بازرانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕای باس كردنی په‌یوه‌ندی له‌مێژینه‌ی نێوان بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و بنه‌ماڵه‌ی حه‌كیم ڕای گه‌یاند ئه‌و په‌یوه‌ندیانه درێژه‌یان ده‌بێت.
سه‌رۆك بارزانی ڕوونیشكرده‌وه: گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێم هه‌موو یاساین و هیچی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور نییه، ئێمه داوا ده‌كه‌ین یاسایی نه‌وت و غاز كه له ساڵی 2005 گفتوگۆمان له‌سه‌ر كردووه وه‌كو خۆی بچێته په‌رله‌مان و په‌سه‌ند بكرێت بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست كاری بكرێت و نابێت هیچ شتێك له‌باره‌ی گرێبه‌ستیه‌كانی نه‌وتی هه‌رێم بشاردرێته‌وه، ده‌بێت هه‌مووی بۆ خه‌ڵكی كوردستان ڕوون بكرێته‌وه.
له‌باره‌ی كێشه‌ی هاشمیه‌وه‌ش به‌رێزیان گوتی: كێشه‌ی هاشمی كێشه‌یه‌كی عێراقیه، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا عێراق تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت، ئێمه قبوڵیش ناكه‌ین كێشه‌ی هاشمی به ئێمه ببه‌سترێته‌وه.
له‌باره‌ی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی چاكسازی كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بڵاوكرایه‌وه، سه‌رۆك بارزانی ڕای گه‌یاند" ئه‌و له‌و ڕاپۆرته تۆمه‌تبار كراون، ئه‌بێت داواكاری گشتی هه‌موویان ڕاپێچ بكات و سزایان بدات.
لای خۆیه‌وه به‌رێز عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌عێراق ڕای گه‌یاند" ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی هاتووین بۆ هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆمان یه‌ك بخه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر په‌ره به هاوپه‌یمانیه‌تی نێوانمان بده‌ین و ڕوونیشكرده‌وه: ئاماده‌كاری باش كراوه بۆ كۆنگره‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی هیوادارین كۆنگره‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت.
له‌به‌شێكی تری كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی" كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌ساسی ده‌ستوور ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی كورد و شیعه لێره و به‌غدا هیچ كاریگه‌ریه‌كی نابێت له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی نێوان كورد و شیعه، چونكه ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه له‌سه‌ر مه‌زلومیه‌تی نێوان هه‌ردوو نه‌ته‌وه بنیات نراوه.
له‌دوابه‌شی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا حه‌كیم گوتی" به‌یانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی نیشتمانی بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت.
No comments:
Post a Comment