
پاشان كۆبوونه‌وه له نێوان هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌چوو و دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نێچیرڤان بارزانى و مامۆستا عه‌لى باپیر كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانییان ساز كرد، مامۆستا عه‌لى باپیر رایگه‌یاند كه كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌شداریى له كابینه‌ى حه‌وته‌مى حكوومه‌تدا ناكات ، هاوكات گه‌شبینیى خۆى له سه‌ركه‌وتنى كابینه‌ى حه‌وته‌م ڕاگه‌یاند و گوتى ئێمه بۆ وڵاتى خۆمان كار ده‌كه‌ین و به باش ده‌ڵێین باش و به خراپ ده‌ڵێن خراپ .
له لایه‌ن خۆشییه‌وه نێچیرڤان بارزانى رۆڵى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌و نێوه‌نده‌دا به‌رز نرخاند ، له وه‌ڵامى پرسیارێكى په‌یامنێرى كوردستان تیڤی سه‌باره‌ت به ژماره‌ى وه‌زاره‌ته‌كان و گۆڕینى وه‌زیره‌كان له كابینه‌ى حه‌وته‌مدا، نێچیرڤان بارزانى رایگه‌یاند كه ژماره‌ى وه‌زاره‌ته‌كان كه‌م ناكرێنه‌وه به‌لام هه‌ندێك وه‌زیر ده‌گۆڕدرێن .
نێچیرڤان بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیش بڕیاریداوه به‌شداری له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌كات، به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له حزبی زه‌حمه‌تكێشان و شیوعی و سۆشیالیستی دیموكراتی كوردستان به‌شداری له كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كه له باره‌گه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا عه‌لی باپیر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ هه‌ر یه‌ك له نێچیرڤان بارزانی و عیماد ئه‌حمه‌د وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیر و جێگری بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ سه‌ردانی ئێمه‌یان كردووه وتێیدا داوای به‌شداری كردن له كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن".
روونی كرده‌وه "ئێمه به ئه‌وانمان راگه‌یاندن به‌شداری له كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تی هه‌رێم ناكه‌ین و له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت به ئۆپۆزسیۆن ده‌مینێینه‌وه، ره‌خنه‌ی بنیادنان ده‌گرین و به كاری چاك ده‌ڵێین چاكه و به كاری خراپیش ده‌ڵیین خراپه ، بۆ ئه‌وه‌ی چاكی بكه‌نه‌وه".
پاشان رێزدار نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له حزبی زه‌حمه‌تكێشان و شیوعی و شۆشیالیستمان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان‌مان كردووه، جگه له كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وانی تر بڕیاریانداوه به‌شداری له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن، هه‌روه‌ها رێزیش له بڕیاری كۆمه‌ڵ ده‌گرین به‌وه‌ی به‌شداری له حكوومه‌ت ناكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ده‌توانن له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت هاوكاری و پشتیوانی ئێمه بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دیارده‌ی ئۆپۆزسیۆن له كوردستان دیارده‌یه‌كی ته‌ندروسته، دۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان به‌ر له‌وه‌ی پێویستی به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات هه‌بێ، پێویستی به كۆده‌نگی هه‌یه.
له باره‌ی پرسی گه‌نده‌ڵیش، رێزدار نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی مه‌سه‌له‌یه‌كی گشتگیره و ده‌بێ هه‌مووان به‌رپرسانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین و پێویستیمان به هاوكاری هه‌موو لایه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری ببینه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێك دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵكی كوردستان چاوی له‌وه‌یه له سه‌رۆكایه‌تی كردنی حكوومه‌تی هه‌رێمدا ئه‌و كێشه و ملمڵانێیانه‌ی هه‌یه نه‌مینێ، ئایا نێچیرڤان بارزانی تا چه‌ند به‌و ماوه كورته‌ی له به‌ر ده‌ستی دایه ده‌توانێت ئه‌و دڵه‌راوكێیانه‌ی هه‌یه نه‌هێلێت ، له‌م باره‌وه نێچیرڤان بارزانی گوتی" كابینه‌ی 6 كۆمه‌ڵێك كاری باشی ئه‌نجام داوه و كۆمه‌ڵێك كه‌موكوڕیشی به جێهێشتووه و ئێمه‌ش له كابینه‌ی 5 كه‌موكوڕیمان بۆیان به جێهێشتبوو، بۆیه ئێمه سوپه‌رمان نیین بڵێین هه‌موو شتێك چاك ده‌كه‌ین، به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵ و كۆشش و توانایه‌كمان بۆ ئه‌وه ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ باشترین كار بكه‌ین به شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت.
دواتر عه‌لى باپیر ئه‌میرى كۆمه‌لى ئیسلامى رایگه‌یاند" سسته‌می سیاسیی ئێمه كه‌موكوڕیی هه‌یه و ده‌بێ كه‌موكوڕییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه كار بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و گه‌نده‌ڵی و نا عه‌داڵه‌تییه‌ی هه‌یه بكه‌ین، هه‌مووشمان پشكمان به‌ر ده‌كه‌وێت، به‌ڵام زۆرینه‌ی پشكه‌كان به‌ر لایه‌نی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌وێ، پێشموایه كولتووری به‌عس كاریگه‌ریی خراپی له سه‌رمان هه‌بووه.
No comments:
Post a Comment