سەرۆك مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان لە نامەیەكیدا بۆ ئەحمەد تورك هاوسەرۆكی پارتی كۆنگرەی جڤاكی دیموكرات روونیدەكاتەوە كە بەهۆی هەندێك هۆكارەوە نەیتوانیوە بەشداری لە نەورۆزی ئامەد بكات و هیوای خواستووە نەورۆز ئاشتی بۆ گەلی كورد بهێنێت. | ![]() |
بەگوێرەی هەواڵێك لە ئاژانسی فورات نیوز، سەرۆك مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان لە وەڵامی بانگهێشتكردنیدا بۆ بەشداریكردنی لە نەورۆزی ئامەد، نامەیەكی ئاڕاستەی ئەحمەد تورك هاوسەرۆكی جڤاكی دیموكراتی KCD سەرۆك بارزانی رایگەیاندووە، بانگهێشتكراوم بۆ نەورۆزی ئامەد، بەڵام هەندێك هۆكار هەبوون نەمتوانیوە بەشدارم، سەرۆك بارزانی هیوای خواستووە كە نەورۆز ئاشتی بۆ هەموو گەلی كورد بهێنێت.
سەرۆك بارزانی لە بەشێكی نامەكەدا نووسیویەتی: بە دڵ و بەگیان جەژنی نەتەوەیی كوردان جەژنی نەورۆز پیرۆز دەكەم، هیودارم كۆنفرانسی نەتەوەیی بەهاوكاری مەموومان ببێتە هۆكاری دەستەبەركردنی هەموو داواكانی گەلی كورد.
سەرۆك بارزانی لە پەرەگرافێكی دیكەی نامەكەیدا بۆ ئەحمەد تورك نووسیویەتی: نەورۆز بەشێكی ناسنامەی نەتەوەییمانە، بووە بە رۆژی ئازادی و رۆژی ئاشتی، بووە بە سیمبولی ئازادی، گەلی كورد لە هەموو شوێنێك لە تێكۆشانی ئازدایدا نەورۆزی بە بنەما وەرگتووە، لە هەموو شار و ناوچە و گوندەكاندا بە بەشداری هەموو كوردان ئەو رۆژە پیرۆز كراوە.
سەرۆك بارزانی ئەوەشی نووسیوە: خوازیار بووم لە پیرۆزباییەكانی نەورۆزی ئامەددا لەگەڵتان بوومایە، بەڵام بە هەندێ هۆكار نەمتوانی بەشداری پیرۆزباییەكانی نەورۆزی ئامەد ببم، بەو بۆنەیەوە داوای لێبوردنی خۆمتان پێرادەگەیەنم، جارێكی دیكە نەورۆزتان پیرۆز دەكەم و خوازیارم ببێتە بۆنەی سەركەوتن.
No comments:
Post a Comment