Wednesday, March 14, 2012

سبەی شاندێكی كوردی توركیا چاویان بە سەرۆكی كوردستان دەكەوێ


 
بڕیارە سبەی سێشەم شاندێكی كوردی توركیای پێكهاتوو لە ئەحمەد تورك سەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراسی، حەمید گەیلانی سەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی، شەرەفەدین ئالچی سەرۆكی پارتی دیموكراسی و بایرام بوزیل سەرۆكی پارتی ماف و ئازادییەكان، سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و چاوی بە سەرۆكی كوردستان بكەوێ.


جەمال جۆشكون گۆتیاری كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراسی ئەمڕۆ 23\5\2011 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە شاری دیاربەكر ئاماژەی بۆ سەردانی شاندی كوردی توركیا كرد و گوتی: ئەو شاندەی بڕیارە سبەی سەردانی هەرێمی كوردستان بكات لەگەڵ بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان پرسی سازكردنی كۆنگرەیەكی نیشتمانیی كورد تاوتوێ دەكات.






 چاپکردنی ئه‌م بابه‌ته‌



No comments:

Post a Comment