ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 13/3/2012 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌ددین پێشوازیكرد له شاندێكی باڵای لیستی ئه‌لئێراقیه به سه‌رۆكایه‌تی د.ئه‌یاد عه‌للاوی.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی و گرنگی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان له پێناو كۆتایهێنان به قه‌یرانی ئێستای ئێراق و ره‌خساندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ گفتوگۆ و كاری هاوبه‌ش كه ببێته هۆكارێك بۆ هێوركردنه‌وه‌ی باری سیاسی و تیشكیش خرایه سه‌ر ورده‌كاری ئه‌و كۆنگره نیشتمانییه‌ی كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌به‌سترێت به تایبه‌تی له‌رووی ئاسته‌نگه‌كانی و ئه‌و بنه‌مایانه‌ی پێویسته پشتیان پێ ببه‌سترێ و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان و هه‌ردوولاش كۆكبوون له‌سه‌ر پێویستی به‌ستنی كۆنگره‌كه به‌ر له به‌ستنی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی و هیوای سه‌ركه‌وتنیشیان بۆ كۆنگره‌ی نیشتمانی و لوتكه‌ی عه‌ره‌بی خواست و به ده‌رفه‌تێكی گرنگیان دانا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا ئالوگۆڕكرا ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵه یاسایه‌ك و به پێویست زانرا به زووترین كات په‌رله‌مان تاوتویان بكات و ده‌نگیان بۆ بدات.

No comments:
Post a Comment