Wednesday, May 23, 2012

یەكێتی: بێدەنگی و بێهەڵوێستی مام جەلال ئیحراجی كردووین

چەند ئەندامێكی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی بێدەنگ بوون و بێهەڵوێستی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی حزبەكەیان و سەرۆك كۆماری عێراق بەرامبەر مالیكی سەرۆك وەزیران نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە.
ئەو زانیاریانەی دەست ماڵ پرێس كەتووە، تێدا هاتووە: چەند ئەندامێكی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان نیگەرانی ئەندامانی رێكخستنەكانی خواری خۆیان گەیاندۆەتە مەكتەبی سیاسی یەكێتی و هەردوو جێگری سكرتێری گشتی، كە خەڵك نیگەران بووە لەوەی مام جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق، كە لەهەمانكاتدا سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانییە، بێدەنگ و بێهەڵوێستە لەبەرامبەر پێشێلكارییەكانی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق، كە دەرهەق بە كورد دەیكات.
زانیارییەكان ئەوە نیشاندەدەن، كە لە كاتی پرسیاركردن لە كادیرەكانیان یەكێتی تووشی ئیحراج دەبێت و ناتوانن وەك پێویست وەڵامی ئەو خەڵكە بدەنەوە، ئاخۆ تاڵەبانی بۆچی بێدەنگی هەڵبژاردووە و بەرگری لە نەتەوەكەی ناكات

No comments:

Post a Comment