Monday, June 25, 2012

نێچیرڤان بارزانى نووسینگه‌ى كونسڵگه‌ریى پۆلۆنیاى له‌ هه‌ولێر كرده‌وه‌


دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24ى حوزه‌یرانى 2012 له‌ هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ هاوبه‌شیی رادۆسڵاو سیكۆرسكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵۆنیا و به‌ ئاماده‌بوونی كارڵ بێلد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید و نیكۆڵای میلادینۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بوڵگاریا و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم و باڵیۆز و دیپلۆماتكاران، نووسینگه‌ی كونسوڵگه‌ریی پۆڵۆنیای له‌ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌و هه‌نگاوه‌ی وڵاتی پۆڵۆنیا كرد و پیرۆزبایی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵۆنیا و باڵیۆزی پۆڵۆنیا له‌ عیراق كرد و هیوای خواست نوێنه‌رایه‌تیی پۆڵۆنیا ببێته‌ كه‌ناڵێكی گرینگ له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا

No comments:

Post a Comment