هه‌ر ل دۆر بریارا نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زیرێن ئیراقا فه‌ده‌رال ل دۆر ئانینه‌خوارا ئالایێ كوردستانێ لسه‌ر ئاڤاهى یێن هوكوومه‌تێ یێن قه‌زا خانه‌قینێ؛ ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌رى به‌رپرسیارێ لقا پازده یا پارتیا ده‌مۆكراتا كوردستانێ ئه‌ڤ بریار ب شاش قه‌بولكر.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌رى له لێدوانێكى تایبه‌ت دا بۆ كوردستان تى ڤى ئه‌و بریاره‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى به نا دروست زانى و ووتى خانه‌قین شارێكى كوردستانى و كورد نشینه و ئاڵاى كوردستانیش له خانه‌قین له‌سه‌ر خواستى خه‌ڵكى خانه‌قین به‌رزكراوه‌ته‌وه و هه‌رگیز داناگیرێت.
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ر به‌رپرسى لقى 15ى (پ.د.ك) گوتی: قه‌ت مومكین نییه میلله‌تی كورد رازی بێت به‌و بریاره‌ی ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه له‌لای جه‌ماوه‌ری ئێمه‌دا وه خه‌ڵكی خانه‌قین هه‌ر هه‌مووی نیگه‌رانن به‌و بریاره وه خه‌ڵكه‌كه داوا له هه‌موو ئیدارات ده‌كه‌ن دوا له هه‌موو لایه‌نه‌ك ده‌كه‌ن خۆپیشاندان بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م بریاره .
ئێمه‌ش تا ئێستا چاوه‌رێمان كردووه تا بزانین ئامانجه‌كانی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی چییه و ، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی مه‌ركه‌زی پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌م بریاره بكات و له قسه‌كانی پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه‌و دانی پێدا نه‌نێت و داوای لێبوردن له خه‌ڵكی شاری خانه‌قین نه‌كات، ئێمه ئاماده‌ین به جه‌ماوه‌ری شاره‌كه‌مان بڵێین هه‌ر رۆژێك ئه‌وان بیانه‌وێت خۆپیشاندان ساز بده‌ن ئێمه رێگه‌یان لێ ناگرین و پشتگیریشیان ده‌كه‌ین و مافی خۆشیانه خۆپشاندان ساز بده‌ن .
No comments:
Post a Comment