Thursday, October 13, 2011

موئەید تەیب: هەڵكردنی ئاڵای كوردستان نایاسایی نییە

گوتەبێژی ئیئتیلافی فراكسیۆنە كوردستانییەكان ئاشكرای دەكات، هەڵكردنی ئاڵای كوردستان نایاسایی نییە و جێگای سەرسوڕمانییە نوری مالیكی بڕیارێكی لەو جۆرە دەردەكات.
موئەید تەیب گوتەبێژی ئیئتیلافی فراكسیۆنە كوردستانییەكان ئاشكرایكرد، ئەم بڕیارەی نوری مالیكی جێگای سەرسوڕمانە، چونكە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە پاڵ ئاڵای عێراق نادەستووری و نایاسایی نییە.
    هەروەك تەئب ئاماژەی بەوەشكرد، لەوڵاتانی ئەورووپا هەر شارەوانیەك ئاڵا و دروشمی تایبەتی خۆی هەیە و ناكۆك نییە لەگەڵ ئاڵای رەسمی وڵاتەكەی، هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە بەغدا و بەسرە و ئەنبار نابێتە سەرچاوەی نیگەرانی.

No comments:

Post a Comment