به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی جه‌مایێ كوردی ئێزدییه‌وه، به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئێزدیانی كوردستان و جیهانی كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی: |
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی جه‌مایێ كوردی ئێزدییه‌وه، پیرۆزبایی گه‌رمم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئێزدیانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌یان هه‌موو ساڵێ به خۆشی و كامه‌رانی له كوردستانی هه‌میشه سه‌رفراز و له سایه‌ی ئه‌زموونی دیموكراتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ بگه‌ڕێته‌وه و به یه‌كڕیزی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مانیش كه كوردی ئێزدی به‌شێكی گرنگن له ره‌سه‌نایه‌تییه‌كه‌ی بتوانین له عێراقی فیدراڵ و دیموكراتدا مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان زیاتر بچه‌سپێنین.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
6/10/2011
No comments:
Post a Comment