بەپێی سەرچاوەیەكی تایبەت لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، شاندی هەرێمی كوردستان كە مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتمانی و دەوڵەتی یاسا و خودی نوری مالیكی سەردانی بەغدایان كردووە، پەیامێكی توند بە نوری مالیكی دەگەیەنن، كە پەیوەندی بە داواكارییەكانی كوردەوە هەیە. |
ئەندامێكی ئیئتیلافی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە لێدوانێكی تابیەت بە وێنە و هەواڵ ئاشكرایكرد، كورد دوای ئەوەی هەستی كرد، نوری مالیكی كەمتەرخەمی دەنوێنێ لەبەرامبەر بەڵێن و رێككەوتننامەكان، دەیەوێ پەیامێكی توندی پێبگەیەنێت، ئەویش لە رێگای ئەو شاندەوە كە لە هەرێمی كوردستان بەمەبەستی گفتوگۆ سەردانی بەغدایان كردووە.
ئەندانەكەی ئیئتیلافی فراكسیۆنە كوردستانیەكان نەویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات ئاماژەی بەوە كرد، كورد نیگەرانە لە مامەڵەكانی ئەمدواییەی نوری مالیكی، بۆیە پەیامێكی توندی پێییە و ئەو پەیامەش كاریگەری خۆی دەبێت.
No comments:
Post a Comment