Saturday, October 8, 2011

به‌غدا.. شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه‌

نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ له‌ دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ به‌غدا پێشوازى له‌ شاندى باڵاى سیاسى هه‌رێمى كوردستان كرد، له‌ دیدارێكدا كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى شاندى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى ده‌عوه‌ى عێراقى ئاماده‌ى بوون، رۆشنایى خرایه‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كانى نێوان حكومه‌تى فیدارڵ و حكومه‌تى هه‌رێم و جه‌خت له‌سه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوولا و به‌شدارى راسته‌قینه‌ى هه‌موولایه‌نه‌كان له‌ دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى فیدراڵ كرایه‌وه‌. 

No comments:

Post a Comment