Saturday, October 8, 2011

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا سه‌رۆك بارزانى سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا كرد به‌ بۆنه‌ى كۆچى دوایی دایكیانه‌وه‌

ئه‌مڕۆ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فوونیدا به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا كرد به‌ بۆنه‌ى كۆچى دوایی دایكیانه‌وه‌ .

 له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فوونیه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆیی و گه‌لى كوردستانى به‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ڕاگه‌یاند و هیواى سه‌بوورى و ئارامى بۆ خواست و له‌ خواى گه‌وره‌ش داواكار بوو ئه‌وه‌ دوا خه‌م و ناخۆشیی خۆى و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێت .

 له‌به‌رامبه‌ردا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا سوپاسى سه‌رۆك بارزانى كرد و هاوخه‌مى به‌ڕێزیانى له‌ پرسه‌كه‌یاندا به‌ ئارامی به‌خش وه‌سفكرد .

No comments:

Post a Comment