ڤلادیمێر كلیچكۆ بۆكسێری جیهانی له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانه‌وه پێشوازی لێكراو دوای گه‌یشتنی له سه‌ڵاحه‌دین له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانییه‌وه پێشوازی لێكرا. |
له دیدارێكدا مه‌سروور بارزانی وێڕای به‌خێرهێنانی بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و پێشڤه‌چوونه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی روون كرده‌وه‌و پانۆرامایه‌كی مێژووییشی سه‌باره‌ت به خه‌بات و تێكۆشانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ میوان خسته‌ڕوو.
ڤلادیمێر كلیچكۆ سه‌رسامی خۆی به‌رانبه‌ر به رابوردوو و ئێستای گه‌لی كوردستان نیشاندا‌و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی له پێشڤه‌چوونه‌كاندا بۆ خواست.
له دیداره‌كه‌دا كایه‌ی رۆشنبیری له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و هه‌وڵانه‌ش بۆ زیاتر پێشخستنی بواره وه‌رزشییه‌كان له ئارادان باسكران و ناوبراو پاڵپشتی خۆی له‌م بواره‌دا راگه‌یاند.
No comments:
Post a Comment