Thursday, October 13, 2011

فیلمی (Real Steel)‌ پرداهاتترین فیلمی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى ئه‌مه‌ریكاى باكووره‌

یلمی (Real Steel) له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ پله‌ى یه‌كه‌م هات له‌ پرداهاتترین فیلمی سینه‌مایی ئه‌مه‌ریكاى باكوور، به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 27.3 ملیۆن دۆلار داهات ، كه‌ ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ى شۆن لیفى و رۆل بینینى پاله‌وانان (هیۆ جاكمان و ئیفانجلین لیلی و داكۆتا كۆیۆ)یه‌ .

هه‌روه‌ها فیلمی (Ides of March) ، كه‌ ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ى (جۆرج كلۆنی)یه‌ ، له‌ پله‌ى دووه‌م هات به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 10.4 ملیۆن دۆلار ، هه‌ریه‌كه‌ش له‌ پاله‌وانان (بۆل جیاماتى و فیلیب سیمۆر هۆمفان) به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن .

هه‌روه‌ها فیلمی (Dolphin Tale) ، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ پله‌ى یه‌كه‌مه‌وه‌ گه‌رایه‌وه‌ پله‌ى سێیه‌م ، كه‌ داهاته‌كه‌ى گه‌یشته‌ 9.2 ملیۆن دۆلار  ، فیلمه‌كه‌ش له‌ ده‌رهێنانى (تشارلز مارتن) و پاله‌وانیه‌تى (مۆرگان فریمان و ئه‌شلى جۆد و هاری كۆنیكجی) یه‌ .

هه‌روه‌ها فیلمی (Money ball) له‌ مه‌رته‌به‌ى دووه‌مه‌وه‌ گه‌رایه‌وه‌ بۆ چواره‌م ، به‌ تۆماركردنى داهاتى 7.5 ملیۆن دۆلار ، كه‌ (بینیت میلر) ده‌رهێنه‌ریه‌تى و هه‌ریه‌كه‌ له‌ (براد بیت و رۆبین رایت و جه‌ونا هێل) رۆلى پاله‌وانیه‌تى تێدا ده‌بینن .

له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ فیلمی كۆمێدى (50/50) به‌ پله‌ى پێنجه‌م هات به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 5.5 ملیۆن دۆلار داهات ، كه‌ ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ى (جۆناسان لیفاین)ه‌ و هه‌ریه‌كه‌ له‌ (جۆزێف جۆردن و سیس رۆگن) رۆلى پاله‌وانیه‌تى له‌ فیلمه‌كه‌دا ده‌گێرن .

No comments:

Post a Comment