بەڕێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی راسپێردراوی كابینەی حەوتەمی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی لە توڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك هیوای بەهارێكی پڕ لە شادی بۆ كوردستانیان خواستووە و ئەمەش دەقەكەیەتی:
کوردستانیانی خۆشەویست، هاوڕێیانی ئازیز:
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی2712، گەرمترین پیرۆزبایی لە گەلی کورد بەگشتی و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەکەم. هیوای بەهارێکی پڕ لە شادی و خۆشیتان بۆ دەخوازم.
No comments:
Post a Comment