به‌بۆنه‌وه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردییه‌وه سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزباییان له یه‌كتری كرد.
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا هەردوو لا هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ یه‌كتری خواست و دا‌واشیان له ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستان كرد كه ساڵی نوێی كوردی و جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌خۆشی و شادی و پڕ له ئاهه‌نگ و سه‌یران ببه‌نه سه‌ر و ئه‌م جه‌ژنه‌ش ببێته مایه‌ی برایه‌تی و ته‌بایی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و ببێته ساڵی به‌دیهێانی ته‌واوی ئاواته‌كانی گه‌لی كوردستان و زیاتر چه‌سپاندنی ده‌ستكه‌وته‌كان.
No comments:
Post a Comment