سپێده‌هیا ئیرۆ برێز مسعود بارزانی سه‌رۆكێ كوردستانێ سه‌ره‌دانا سه‌یرانگه‌هێن هه‌ناره و ته‌ووسكه یا سینۆرێ پارێزگه‌ها هه‌ولێرێ كر. |
سه‌رۆك بارزانی له نزیكه‌وه پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردیی ئاراسته‌ی ئه‌و خێزان و هاووڵاتیانه كرد كه بۆ سه‌یران و به‌سه‌ربردنی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆز، ڕوویان له‌و سه‌یرانگایانه كردبوو، هه‌ر به‌گه‌یشتنی سه‌رۆك بارزانی بۆ سه‌یرانگاكان، سه‌یرانكاران پێشوازییه‌كی گه‌رم و فراوانیان لێ‌كرد و به خۆشحاڵییه‌كی زۆره‌وه جه‌ژنی نه‌ورۆز و هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كوردی‌یان له سه‌رۆك بارزانی پیرۆز كرد.
بۆ سه‌رله‌ئێواره‌ش سه‌رۆك بارزانی سه‌یرانگا و ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی ده‌ڤه‌ری ئاكرێی به‌سه‌ركرده‌وه و جه‌ژنی نه‌ورۆز و هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كوردی له له‌و خێزان و هاووڵاتیانه پیرۆزكرد كه سه‌رقاڵی سه‌یران و ئاهه‌نگ گێڕان و به‌سه‌ربردنی كاته‌كانی جه‌ژن بوون، هاووڵاتیانیش وێڕای پێشوازییه‌كی فراوان و ده‌ربڕینی شادی و خۆشحاڵییان به‌و سه‌ردانه، له نزیكه‌وه پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز و هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كوردی‌یان به سه‌رۆك بارزانی ڕاگه‌یاند.
No comments:
Post a Comment