سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان تەقینەوە خوێناوییەكەی شاری كەركووك و بەغدا مەحكووم دەكات، گوتەبێژیێك بەناوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا نیگەرانی كورد بەرامبەر ئەو دوو كردەوە تیرۆریستییە نیشاندەدا، ئەمەش دەقەكەیەتی:
به داخ و نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی ئه‌و زنجیره ته‌قینه‌وه خوێناوییه‌مان پێگه‌یشت كه رۆژی سێشه‌ممه 2012/3/20 له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای به‌غدای پایته‌خت و له پارێزگه‌ی كه‌ركووك روویان دا‌و بوون به هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان.
ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدا به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م ته‌قینه‌وه تیرۆریستییانه ده‌كه‌ین ئه‌وپه‌ڕی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌ین و له خوا داواكارین سه‌بورییان بدات و گیانی شه‌هیده‌كانیش به‌ر به‌زه‌یی فره‌وانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینیان شادبكات، هاوكات هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
گوته‌بێژ به ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
2012/3/20
No comments:
Post a Comment