به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كوتله‌ی ئه‌حراری
سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌در، به‌م نزیكانه سه‌رۆكی ره‌وته‌كه‌یان سه‌ردانی
شاری هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی نێو ڕه‌وتی سه‌در
ئاشكرایكردووه، به‌م نزیكانه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در
سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كات و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می پێنج قۆڵی
ده‌كات له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی سیاسی
وڵات.
ئه‌مه‌و له‌حاڵی ئێستادا مه‌سه‌له‌ی
دانانی مۆڵه‌تی 15 ڕۆژ له‌لایه‌ن ره‌وتی سه‌در بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی و
لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه جێگه‌ی مشت و مڕ بووه‌و ماوه‌یه‌ك به‌رله‌ئێستا
ئه‌و ده‌نگۆیه بڵاوبوویه‌وه، به‌ڵام دواتر ڕه‌وتی سه‌در ئه‌و جۆره
ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌شی له‌كابینه‌كه‌ی
مالیكی به‌كارێكی ئه‌سته‌م ناوبرد.
No comments:
Post a Comment