ئه‌مینداری
گشتی ڕه‌وتی ئاینده ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان
یاداشتێك واژوو ده‌كه‌ین، بۆ كاری هاوبه‌ش كه زۆر خاڵ ده‌گرێته‌وه بۆ
كاركردن.
ئه‌حمه‌د حه‌ریری ئه‌مینداری گشتی ڕه‌وتی ئاینده‌ی لوبنانی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له هۆتێلی ڕۆژ سه‌نته‌ر له‌سه‌ڵاحه‌دین ورده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕۆژنامه‌نووسان خسته‌ڕوو. ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: سه‌ردانی ئێمه بۆ بینینی باردۆخی سیاسی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بوو چاومان كه‌وت به ناوه‌نده سیاسی و ئابوریه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌وانه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دانیشتین ، كه دانشتنێكی زۆر باش و سه‌ركه‌وتوو بوو، سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان‌مان كرد و پێشنیازمان كردن سه‌ردانی لوبنان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی لوبنان ببینن له‌بواری په‌رله‌مانیدا. ڕوونیشكرده‌وه: سه‌ردانی زۆرشوێنمان كردووه له‌هه‌رێمی كوردستان و پێمام باشه هه‌رێمی كوردستان گرنگی به‌بواری كشتوكاڵ بدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كشتوكاڵ گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆ پێشخستنی وڵات ، ده‌رفه‌تی كشتوكاڵی لێره زۆر هه‌یه، كشتوكاڵ ئاسۆیه‌كی گه‌وره و تازه له‌به‌رده‌م هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه هه‌لی كار زۆر ده‌كات. زیاتر وتی: ئێمه وه‌كو ڕه‌وتی ئاینده‌ی لوبنانی خه‌ریكی مۆركردنی یاداشت نامه‌یه‌كین له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، كه كۆمه‌ڵێك خاڵی ئه‌و یاداشته ماوه ده‌یبمه‌وه بۆ لوبنان له‌وێ گه‌ڵاڵه‌ی ده‌كه‌ین ، كه هه‌ندێكیان پێویستیان به‌هه‌موار كردنه‌وه هه‌یه دواتر یاداشته‌كه واژوو ده‌كه‌ین. له‌باره‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسین گوتی" ئێمه له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی میلله‌ته‌كانین له‌كاتی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كان بووین ، چ بڕیارێكیان دا، میلله‌تی كورد هه‌ر بڕیارێك بدات ئێمه له‌گه‌ڵ ڕای میلله‌تی كورداین هه‌ر بڕیارێك بدات. حه‌ریری ڕوونیشكرده‌وه: پێش چوار مانگ حكوومه‌ت له لوبنان له‌ده‌ستی ئێمه‌دابوو، ئێستا ئێمه ئۆپۆزسیۆنین له لوبنان، دامه‌زراندنی هه‌موو باڵیۆزێك وه‌ستاوه له حكوومه‌تی لوبنان، زه‌خت له‌حكوومه‌تی لوبنان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات قونسڵخانه‌ی لوبنان له‌هه‌رێم بكرێته‌وه. له‌باره‌ی باردۆخی سوریاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: باردۆخی سوریا زۆر سه‌خت بووه، چونكه نه ڕژێم ده‌توانێت باردۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه ، نه خۆپیشانده‌رانیش ده‌توانن حكوومه‌ته‌كه بڕۆخێنن. ڕوونیشكرده‌وه: پێمان باشه گفتوگۆیه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی و ئۆپۆزسیۆنی كوردی دروست بكرێت، چونكه بۆ چوونه‌كانیان نزیكی یه‌كن، هه‌ردوولایان ئامانجیان ڕووخانی ڕژێمی سوریایه، چونكه كورد له سوریا زوڵمی زۆری لێكراوه چه‌ندین ساڵه ده‌چه‌وسێنرێته‌وه، ئاینده‌یه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆیه ئێمه وه‌كو لوبنانیه‌كان ده‌مانه‌وێت له‌هه‌رێمی كوردستان چالاكی ئابووری ئه‌نجام بده‌ین. ڕه‌وتی ئاینده‌ی لوبنان به داوه‌تێكی فه‌رمی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستانن. |
||
|
Monday, May 14, 2012
ئه‌حمه‌د حه‌ریری : ئێمه له‌گه‌ڵ ڕای میلله‌تی كورد داین هه‌ر بڕیارێك بدات
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment