موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در له لێدوانێكدا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به كارێكى خراپ و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر عێراق له‌قه‌ڵه‌م دا‌و گوتى: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوخه‌ته‌ش، درێژه پێده‌رى مانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌ته‌كه‌ى نورى مالیكى ده‌بیت و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره كێشه‌و ململانێی سیاسیى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق زیاتر ئاڵۆز و قۆڵ ده‌كاته‌وه.
وه‌ك سه‌در ئاماژه‌ى بۆ كرد، مانه‌وه‌ى به‌رده‌وامبوونى مالیكى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات جۆرێك له دیكتاتۆریه‌ت دروست ده‌كات و ئه‌مه‌ش جیگاى قبووڵى هیچ لایه‌ك نییه.
پێشتریش حه‌سه‌ن سنێد ئه‌ندامى فراكسیۆنى ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: كه پێویسته بۆ چاره‌سه‌كردنى قه‌یرانى سیاسى، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و هه‌ڵبژاردنێكى پێشوه‌خته‌ش ئه‌نجام بدرێت.
No comments:
Post a Comment